42

892 119 55
                                    

جۆنگکوک : ئەو ڕۆژەی تۆم تیا بینی جەنگی من و تۆ نەبوو جەنگی من و چاوەکانت بوو ، نیگات ئاڵا بەسەر چاوما ، خامۆشی کردم ، بێ چارەی کردم ! تاکەشت ئاسودەم ئەکات ئەوەیە کەمن ئێستا بە تەواوی تۆم هەیە من باش دەزانم دڵم پڕە لە خۆشەویستی بۆ تۆ وە بەشی کەس نادات من تەنانەت ئیتر گوێ بە هیچ شتێک نادەم گرنگی بەوشتانە نادەم کە ڕوویانداوە بەدوای ئەو کەسانەدا ناچم کە ڕۆشتن ئەو شکۆیەیی هەمە بەسمە ،ئەو خانمەیی کە دڵی داگیر کردووم بەسمە بۆتۆ ئەژیم بۆتۆ ئەمرم ئازیزم

کاڤیا :هاتم تا بەیەکەوە پیر بین نەک لە بێ یەکیدا پیربین

......

ئاهەنگەکە کۆتایی هات وە میوانەکان خەریک بوو ئەڕۆشتن دەهاتن پیرۆزباییان دەکردو دەڕۆشتن سەیرم تای و جین و دایکم باوکم نامجون هۆسۆک ئەوان هەمووان لای ئێمە بوون دواتر سەیرم کرد کێ هاتووە ئای خوایە گیان تازە دەیبینم

کاڤیا : جیمین

ئەو زۆر ژیژەڵەو قۆز بووە لەناو ئەو قاتە ڕەشەی کە پۆشیویەتی بەخێرایی بەرەوڕۆیی ڕۆشتم و لە باوەشم گرت ئەویش باوەشی لێدامەوە

کاڤیا : بۆچی پێت نەوتم ژە هاتوی تۆ شێتی من زۆر بیری تۆم کردبوو

جیمین : باشە تۆ لە کەشێکی خۆش بووی نەمویست لێتی تێک بدەم
( جیمینە شێت ئەمەی وتو چاوێکی لێ داگرتم )

کاڤیا : تۆ چی دەڵێی بۆخاتری خوا جیمین زۆر بیرم دەکردی پێم بڵێ چۆنی چی دەکەی لەگەڵ قوتابخانە

جیمین : هەموو شتەکان باشن

جۆنگکوک : کاڤیا ئەمە کێیە

سەیرم کرد جۆنگکوک بە گرژی لێمان دەڕوانێ

کاڤیا: جۆنگکوک ئەوە جیمینە کوڕی خاڵمە

جیمین : سڵاو زاوا من پارک جیمینم

جۆنگکوک : سڵاو من جیۆن جۆنگکوک نەمدەزانی کە تۆ هاتوی

جیمین : من لەگەڵ پورم هاتم بەهەرحاڵ ئێمە دەگەڕێنەوە

کاڤیا : چی بۆچی ئێستا دەگەڕێنەوە کەمێکی تر بمێننەوە

جۆنگکوک : کاڤیاج ئازیزم ئەوان دەگەڕێنەوە هەروەها تا درەنگ نەبووە با بڕۆن تاخیریان مەکە

ئای خوایە گیان باوەڕناکەم ئەوندە بێڕێزە بەرامبەر کەسوکاری من من چەند ڕێز لەوان دەگرم ئەو گەمژەیەش چۆن بەڕێیان دەکا باوەڕناکەم گەر دڵپیسی لە جیمیین بکات
دایکم و جیمین ڕۆشتن وە من و گەمژەکانی ئێرە مایننەوە تای هاتە بن گوێم و وتی

تای : خۆت تێک مەدە ئەو تەنیا دڵپیسی ئەکات ئەوە بێڕيزی نیە

کاڤیا: تۆ شێت بووی بینیت چۆن دایکمی دەرکرد

تای : مشکی بچوک ئەوان نەدەمابەوە چونکە ئێوە لە مانگی هەنگوێنیتان دەبن دواتر کە گەڕانەوە لەگەڵ جۆنگکوک بڕۆن بۆ لادێ

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now