6

1K 141 10
                                    

من لە کۆمپانیا هیچم بەدەست نەماوە ئەگەر من شتێکم لێ بێ یاخود تۆ نەبی بە هاوسەری جۆنگکوک ئەوکات بناماڵەی جیۆن یارمەتیم نادەن وە تۆو دایکت بێ لانە ئەمێننەوە تکایە کچم ڕازی بە همم

کاڤیا : بەڵام من ئەمەوێ بخوێنم باوکە

ب کیم : ئەو ڕێگە ئەدات بخوێنی

کاڤیا : باشە کەواتە من ڕازیم

دایکی کاڤیا : باشە کەواتە خۆت ئامادەکە ئێوارە ئەڵقەکان ئەگۆرنەوە باشە کچەکەم

کاڤیا : باشە

ئەمەم وتو باوکم ماچی سەری کردم و چووە دەرەوە منیش یەکسەر دەستم کرد بە گریان دایکم لە باوەشی کردم وتی

دایکی کاڤیا : دەی ئازیزم مەگری تکایە ئەمە بۆ بەرژەوەندی تۆیە ئەو دڕندانە دەستیان بەسەر کۆمپانیادا گرتوە باەکت تەنیا %20ی بۆ ماوەتەوە ئەویش ئەدات بە کاکت لە داهاتوو بۆیە باشترە بۆتۆ کە ڕازی بیت و وەک من بێ لانە نەبی دەی من دەڕۆم تۆش بۆ ئێوارە خۆت حازر کە

دایکم ڕۆشتە دەرەوەو منیش هەر دەگریام هەتا ئێوارە لە ژورەکەم بووم دایکم خواردنی بۆ هێنابووم هەر لە ژورەکەم خواردم دواتر ڕۆشتم و شاوەرێکم کردو درێسێکی شینی کاڵم لە بەر کرد وە قژم بە تەواوی خاوکردەوەو بەرم داوە ماکیاژێکی کاڵم کرد وە دانشتم تا کاتی خوانی ئێوارە بێت و بڕۆمە خوارەوە لە ناکاو تای هاتە ژورەوە سوێند دەخۆم ئەمە مێشکی نییە

تای : واو شازادە خۆی کردوە بە بوک

کاڤیا : وازبێنە خۆم تاقەتم نیە

تای : هەتە هەتە ئەوەتا خۆشت بۆ زاوا جوان کردوە هەی شەیتان

کاڤیا : چیت دەوێ

تای : وەرە خوارەوە باوکم و خاڵە جێۆن هەمووان چاوەڕێی تۆن

کاڤیا : باشە

منو تای بەرەو خوارەوە چوین من لە پشتی ئەوەوە بوم گەشتینە هۆڵەکەو سەرم بەرزکردەوە هەموویان لە هۆلەکە بوون لە سەر مێزی نانخواردن سەیری منیان ئەکرد جۆنگکوکیش زۆر بە زەقی سەیری ئەکردم تای ڕۆشت دانیشت باشبوو تەنشتی بەتاڵ بوو سلاوم کردو لە تەنشتی تای دانشتم جۆنگکوکێش بەرامبەرم بوو وە جین لەلایەکەی ترم بوو نامجونیش بەرامبەر تای بوو تا خاتوو جێۆن وتی

خاتوو جیۆن : ئای خوایە گیان تۆ زۆر جوانی کاڤیا پێم بڵێ تۆ باشی ؟ دایکت وتی کەمێک نەخۆش بووی بۆیە ئەمڕۆ هەر لە ژورەکەت بووی کچە جوانەکەم !

کاڤیا : ئ بەڵێ خاتوو جیۆن زۆر سوپاس نیگەران مەبە من باشم

هەمووان خەریکی نانخواردن بوون وە پیاوەکان کەم کەم قسەیان ئەکرد باسی کاروبار دواتر خقانەکاەمان هەڵگرت و چوینە هۆڵەکە دایکم پێ وتم قاوە بێنم منیش لە چێشتخانەکە بووم خریکی ئامادەکردنی قاوە بوومە هەتا هەستم کرد کەسێک هاتە چێشتخاناکە منیش ئاورم داوەو سەیرم کرد جۆنگکوک بوو

کاڤیا : شتێکت پێویستە

جۆنگکووک: بەڵێ ئەتوانی پەرداخێک ئاوم بدەیتێ

کاڤیا : بەڵێ فەرموو

جۆنگکوک : سوپاس

جۆنگکوک ئاوەکەی وەرگرت و خواردیەوە دواتر وتی

جۆنگکووک :ئەتوانین کەمێک قسە بکەین سەبارەت بەوەی باوکت و دایکت وتیان کە ڕازی بویت بە هاوسەرگیریت لە گەڵ من

خەریک بوو لە شەرمان ئەمردم ئەویش زۆر بە ئاسایی قسەی ئەکرد وەک ئەوەی هیچ نەبێ ئای خوایە ئەم خوێریە خوا ئەزانێ لە ڤەڵ چەندا ڕای بواردوە وا بە ئاسانی قسە ئەکات

کاڤیا : بەڵێ دەتەوێ چی بڵێی

جۆنگکووک : باشە تۆ من ناناسی وە منیش ناتناسم بەڵام تای باسی تۆی بۆ کردم وە من زۆر شت لە بارەتەوە نازانم بەڵام پێم وایە کە کچێکی باشی بۆیە دەمەوێ هاوسەرگیریت لە گەڵ بکەم هیوادارم تۆش بە ویستی خۆت ئەمە بکەی ئایا هیچ پرسیارێکت هەیە پێش ئەلقە گۆڕینەوەکەمان بیکەی

کاڤیا : من پرسیارم نییە تەنیا دەمەوێ بەردەوام بم لە خوێندن

جۆنگکوک : ........

-----------

گوڵەکان ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن

🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷

🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now