19

975 129 41
                                    


19

تای : جۆنگکوک خۆت دایکم دەناسی ئەو لەبەر تۆ چەند ڕۆژێکە خەریکیەتی لەماڵەوە دایکم نەو کاڤیاو نە دایکیشی ناوێ بۆ چرکەیەک دایکم رقی لێیانە

جۆنگکوک : پورم زۆر سەیرە کاڤی چ ئازارێکی هەیە

تای : ئیتر ئەو وایە

جۆنگکوک : لە ئێستادا هیوای یەک شت دەخوازم

تای : ئەو شتە چییە

جۆنگکوک : دەزانی کە کچانی ئێستا لە قوتابخانەکان هەر خەریکی ژوان و هەبوونی خۆشەویستێکی قۆزن

تای : ئێ

جۆنگکوک : ئێ ئەیش وەکو ئەوان یان هەڵەیەک ئەکات و خەرکی کوری تر دەبێ یانێش پۆز بە هەبوونی دەزگیرانێکی وەک من لێ ئەدات

تای: تش ئەوندەی من بیناسم ئەو شتانە ناکات ئەو زۆر لوت بەرزە

جۆنگکوک: بچوکترین هەڵە بکات خۆم دەزانم چی لێ ئەکەم زۆر عینادو کەللە ڕەقە چەند قسەم کردو لەگەڵی هەوڵم دا بەڵام منی خۆش ناوێ وە ناهەوێ هاوسەرگیری بکەین جارێ

تای: کاتێک لەگەڵ یەکتری دەژین ناچاردەبێ خۆشی بوێی زۆری نەماوە هەر ئەمساڵ تەواو بوو هاوسەرگیری ئەکەن

جۆنگکوک: تای تۆ تێناگەی من بەرگە ناگرم لەوە زیاتر لێی دوور بم ئەو بەڕادەی دۆزەخ جوانە تەنیا بیرکردنەوە لێی شێتم دەکات وا دەکات ئەوم بوێت

تای: هەی گەمژە کەواتە بڕۆ خۆت لە سۆزانییەک بەتاڵ کە چاوەڕێی چیت

جۆنگکوک: من ئارەزوی مانەوە ناکەم لەگەڵ سۆزانیەکاتێکدا خۆم پەریەکی ئاوا جوانم هەیە من ئەوم بە ڕادەی دۆزەخ خۆشدەوێ ناتوانم ئەو لە مێشکم دەربکەم باڵا ڕێک لاوازەکەی لێوە جوانەکانی پێستە سافەکەی قژە ئاوریشمیەکەی ئای خوایە ئەو زۆر تایبەتە

تای : وایە ئەو جوانە وە زۆر گەمژەیە

جۆنگکوک: دەموێ بیبینم تای شتێک ڕێک بخە

تای : بۆ خاتری خوا وازبینە تەواوی دوێنێ ئەوت بینیوە

جۆنگکوک: بەڵام دەمەوێ بیبینم

تای: کاتێکی تر ئێستا خەریکی ڕاهاتنە لەوێ

Pov kavya

ئەمڕۆ نیوەڕۆکەی شتێکمان ئامادەکرد و خواردمان کە پێکهاتبوو لە نودڵس لەڕاستیدا لە خوارەوە چێشتخانەی لێیە وە دەتوانین بڕۆین لەوێ ژەممەکان بخۆین چونکە ئەم بەشە ناوخۆییە سەر بە قوتابخانەکەیە بەڵام وتیان کە ئەمڕۆ خوانەکە بریتیە لە سەوزەوات بەبۆنەی کردنەوەی بەشی وەرزشی بۆیە تەنیا خواردنی تەندروست دادەنرێ وە یۆنگڕوو وتی کە ئارەزوو ناکات بۆیە نودڵسمان ئامادەکرد نانمان خواردوو دواتر چوینە باخچەکە باسی قوتابخانەکەی بۆ دەکردم وە خۆی و هاورێکانی و نیگارەکانی کە خەڵاتی لەسەر وەرگرتوە منیش هەندێک شتم پێوت وەک ئەوەی باوکم لێرە کار دەکات و دایکم لە گوندە وە باسی گوندەکەم بۆی دەکرد

ئەم ڕۆژانە تێپەڕی ئێستا دوو مانگ تێپەڕیەوە وە بەڕاستی من لە بەشێکی زۆر قورسم بەبەردەوامی خەریکی خوێندنم بەڵام هێشتا باش نیم من و کچەکان زۆر ڕاهاتووین لەگەڵ یەک ئێستا باشترین هاوڕێی یەکین ئەوان زوو دەڕۆنە ژوان بەڵام زووش جیادەبنەوە هەمیشە باسی ئەو بابەتانەیە زۆر کەس لە قوتابخانە داوای ژوانم لێ ئەکا بەڵام من بەبەردەوامی ڕەتی ئەکەمەوە

لە باوکمەوە بیستم کە تای و جۆنگکوک خەریکی گەشت و ڕێکەوتنی کۆمپانیان بۆیە ماوەیەکی زۆرە نەمبینیون هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەی کۆتای مانگی سێیەم دەست پێ دەکا لە ڕاستیدا زۆر ماندوم تازە لە تاقیکردنەوە تەواو بوین بەڵام دانەیەکی تر لە ڕێگایە ئەمە چییە توشی بووم بە نەفرەت بی جۆنگکوک

بە بێزاری لە ناو پۆل دابشتبوم ئەمساڵ کۆتا ساڵی قوتابخانەنە لە کۆتایدا هەر ساڵێکە منو هاوڕێکەم جیجی لە پۆڵ دانشتوین ئەو کەمێک خەواڵو دەردەکەوێت بە هەر حاڵ زۆر بێزارم لە قوتابخانە بە تایبەتی لەم مامۆستا بێزارکەرەی وانەی ئامار جیجی هەر بە ناو لە پۆلەو خەریکی دروستکردنی وێنەیە لە سەر مێزەکە بەم جۆرە مەژغوڵ بووین تاوەکو بەڕێوبەر هاتەژورەوە

بەڕێوبەر : سڵاو قوتابیان خۆتان ئەزانن ئەم قوتابخانەیە لە لایەن کۆمپانیایی j.t ەوە بەڕێوەئەبڕی وە ئەمڕۆ بەڕێوبەرەکانی کۆمپانیاکە و نوێنەرەکانیان دێن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بتان بینن و گوێ لە داواکاریەکانتان بگرن وە قوتابیە زیرەکەکان خەڵات ئەکەن هیچ بێڕێزیەکم ناوێ بە ئاقڵی ڕۆژەکە تەواو کەن ئەوان بەتایبەت دێن بۆ بینیبی ئێوە چونکە ئێوە قوتابیانی بازرگانین

هاهــ هەر ئەوە مابوو من تاقەتی خۆم نییە جا ئەم بەزمە قوتابیەکان دەستیان کرد بە پستە پست وانەکە تەواو بوو وە ڕۆشتین بۆ باخچەکە خەریکی پیاسە بوین منو جیجی ئەوان زۆر دڵخۆش بوون نازانم بۆچی هەر خەرکی باسکردنی کۆمپانایاکە بوون زۆر بێتاقەتم بێ توانا زۆر ماندوم لە دەست ئەم بەشە تەنانەت بیرم لایان نەبوو کە باسی چی ئەکەن زەنگی ژورەوە بوو هەمووان چوینە پۆلەوە

مامۆستا : ئاگاداربن کەمێکی تر بەڕێوبەرەکان دێن ئەگەر زۆر زیرەکو باش بن لەوانەیە لای ئەوان کارتان دەست کەوێت پاش تەواو کردنی قوتابخانە بۆیە وریا بن

تەنیا ئەوندە قسیەم گوێ لێ بوو سەرم ئازاری هەبوو وە سەرم خستە سەر مێزەکە پآس کەمێک گوێم لێ بوو چەند کەسێک هاتنە ژورەوە وە مامۆستا قسەی لەگەڵ ئەکردن ئەوان چون لە پێشەوە ڕاوەستابوون لە ناکاو

مامۆستا :کیم کاڤیاااااااااا

کاڤیا : بەڵێ مامۆستا

مامۆستا : تۆ بۆچی خەوتوی ئەم پێم نەوتن وریا بن

کاڤیا : ببورە مامۆستا

کاتێک سەیرلایەکەی ترم کرد چاوەکانم زەق بوون........

________________

باشە کچیناااااااا بۆچی ئەکتیڤ نابن دەی ڤۆت بکەن گوڵەکانم وە کۆمێنت بکەن 🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷🩷😚

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now