34

930 134 35
                                    



جۆنگکوک : بڕۆ پەنجەرەکە بکەوەوە

کاڤیا : نەخێر دەترسم ئەو لە خوارەوەیە چی ئەگری هاتە سەرەوە

جۆنگکوک : بە هێواشی بڕۆو بیکە دەی کاڤیا دەی ئازیزم مەترسە من لە گەڵتم

منیش بە هێواشی و بێدەنگی ڕۆشتم پەنجەرەکەم کردەوەو ڕۆشتمەوە ژێر بێدەکە لە ناکاو دەرگای ژورەکەم کرایەوەو ئەوە ئەو کەسە بوو کە هاتبووە ماڵەکە گوێم لێبوو کە وتی <نەفرەت ڕای کردوە > بە خێرایی لە ژورەکەم ڕۆشتە دەرەوە دوایی کەمێک گوێم لە دەنگی ئۆتۆمبێل بوو کە لە دەرەوە هات دڵنیا بووم کە جۆنگکوکە
بەڵام هێشتا نەمدەوێرا بجوڵێم

لە ناکاو دەنگێکی زۆر هات پاسەوانەکانی جۆنگکوک و پاسەوانەکان بوو گوێم لە جۆنگکوک بوو کە دەیوت

جۆنگکوک : بەباشی بگەڕێن هەر نەفرەتتیەکە بە مردووی یان زیندویی بۆمی دەهێنن

بە خێرایی لە ژێر بێدەکەم هاتمە دەرەوەو هاواری ناویم کرد

کاڤیا : جۆنگکوک

جۆنگکوک دەرگاکەی کردەوەو یەکسەر ڕامکردە باوەشی بە ڕادەی دۆزەخ دەترسام یەکەمجارم بوو لە ژیانم ڕوبەڕووی بارودۆخێکی وا ببمەوە بە توندی ڤاوەشم لە جۆنگوک داو دەگریام ئەویش باوەشەکەی توندتر کرد

جۆنگکوک : مەترسە ئازیزەکەم من لێرەم ببورە کە درەنگ هاتمەوە هەرگیز وێنای ئەوەم نەکردبوو داوای کێبوردن دەکەم کە تۆم خستۆتە ئەم بارودۆخەوە

من تەنیا دەگریام ئەو دەستی منی گرتو منی لە سەر بێدەکە داناو باوەشی لێدام وە دەستی بە قژمدا دەهێنا منیش سەرم لەسەر سنگی دابوو دوای کەمێک ئارام بوومەوە

جۆنگکوک پەیوەندیەکی بۆ هات ڕۆشتە دەرەوە لە بەردەم ژورەکەم بوو پێم وابێ سەبارەت بەو کەسە بوو دوای کەمێک هاتەوە

جۆنگکوک : ئازیزەکەم تۆ ئێستا باشیت دەی بخەوە بەیانی قوتابخانەت هەیە

کاڤیا : ئەو کەسە کێبوو کە هاتبووە ژوورەوە

جۆنگکوک : ئەو یەکێک بووە لە پیاوەکانی کۆمپانیایەکی ڕکابەر وە بۆ بردنی دۆسیەو فایلەکان هاتووە بەڵام باشبوو کە ئێنە زوو پێی گەیشتین

کاڤیا : بەڵام ئەی پاسەوانەکان

جۆنگکوک : ئەوان گەمژەن سوێبد دەخۆم دەی تۆ بیر لەمانە مەکەوە بخەوە بەیانی قوتابخانەت هەیە

بەخێرایی هەڵسامەوە

کاڤیا : ئێ جۆنگکوک

جۆنگکوک : بەڵێ

کاڤیا : من دەترسم دەکرێ ئەمشەو لە ژورەکەت بخەوم

جۆنگکوک : بەڵێ ئازیزەکەم هەرکاتێک بتەوێ دەی وەرە

جۆنگکوک دەستی منی گرتوو ڕۆشتینە ژورەکەی لە سەر بێدەکەی دانشتم ئەویش چووە گەرماو دواتر هاتە دەرەوە بێ جلی بەشی سەرەوە سوێند دەخۆم یەکجارە بەو جۆرە بیبینم ئەو بەڕادەی دۆزەخ قۆزو سێکسیە جەستەیەکی پڕی ماسولکەدار ئەو خەریکی وشکردنەوەی قژی بوو منیش سەیریم دەکرد دواتر سەیرێکی منی کردوو زەردەخەنەی کرد

کاڤیا : چیتە بۆچی پێدەکەنی

جۆنگکوک : ئازیزەکەم تۆ ناتوانی چاوە جوانەکانت لە سەرم هەڵگری خەریکە بە چاوەکانت دەمخۆی

کاڤیا : بەوجۆرە نیە

ئەو زۆر نزیک بوو لێمەوە نەمزانی چی بڵێم شڵەژام و سەیری زەویەکەم دەکرد کاتێک سەرم بەرزکردەوەو یەکسەر لێوەکانی خستە سەر لێوەکانم فشار بە هەموو جەستەم بڵاوبۆوە کەمەری گرتم هەموو جەستەم هەستی بە خۆشیەکی ئێگجار زۆر دەکرد نەمدەویست پاڵی بنێم یاخود هەرشتێکی تر لە کاتێکدا جۆنگکوک منی گرتو دەستی خستە ژێر بۆدیەکەم دەستەکانی بە جەستەمدا دەگەڕاند نەمتوانی زیاتر خۆم بگرم ماچەکەم ئاڵوگۆر کرد دەستم خستە سەر ملی زیاتر بۆخۆم کێشم کرد

POV jungkook

کاتێک بەو جۆرە لە ژورەکەی خۆم بینیم بەو جۆرە سەرنجی دەدام ماچم کرد بەڵام ئەو ڕەتی نەکردەوەو ماچەکەی گۆڕیەوە بەڕادەی دۆزەخ دڵخۆشبووم یەکەم ماچ لە گەڵ یار

هەوڵمدەدا ئەو دڕندەیەیی ناخم کۆنتڕۆڵکەم هەتا بە یەکجار کچە بچوکە شیرینەکەم نەخوات هەستم بە هەناسە تەنگی ئەو کرد خۆمم لێ دوور خستەوە سنگی بەرزونزمی دەکردەوە وەک ئەوەی شەڕێکی قورسی کردبێ

جۆنگکوک : کاڤیا

ئەوم ڕاکێشا باوەشی خۆم ئەوێش بە لێوە ئاوساوەکانی و ڕوخسارە جوانەکەی سەیری دەکردم قژیم لەسەر دەمووچاوی لاداو دەستم لەسەر ڕوومەتی دانا

جۆنگکوک : تۆ باشی

کاڤیا : من باشم ، جۆنگکوک با بەردەوامبین

پێم سەیر بوو بەڵام دڵخۆشبووم کاریگەریم لە سەری هەیە زەردەخەنەیەکم کرد

ئەوم خستە سەر بێدەکە و لێوم خستە سەر لێوی ماچم کردەوە ئەوێ ماچی کردمەوە ئاڕاستەی ماچەکەم گۆڕی بۆ ملی دواتر بلوزەکەیم کادا پێستە نەرموو سپیەکەی خەریک بوو بمسوتێنی دەستم بە هەموو جەستەییدا دەگەڕاند بە تەواوی شارەزای جەستەیی بووبوم ئەو ناوازەییە سوێند دەخۆم نایابە ئەو هەباسەی توند بووبوو دەمزانی پێویستی بە منە لە ناکاو دەستی گرتم

کاڤیا: من یەکەمجارمە جۆنگکوک نامەوێ ئێستا بیکەم

جۆنگکوک: باشە ئازیزم مەترسە تەواو گەر تۆ نەتەوێ بەردەوامنابین

لە تەنیشی پاڵکەوتم و ئەوم ڕاکێشا باوەشم بە توندی باوەشی لێمدا نازانم لەناکاو چی ڕوویدا بەڵام پێم وابێ ڕۆژی بەختم بوو ئەو بە خێرایی خەو بردیەوە

______________

ئەکتیڤ بن گوڵەکان

❤️🔥

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now