47

847 129 39
                                    

جۆنگکوک: تۆ ئازیزەکەی دڵی منیت ئەمەوێت لە ھەموو شوێنک لەگەڵم بیت بە قەبارەیی گەردوون خۆشمەوێی تۆ تاقانە و تاجی سەر و دڵی منیت

کاڤیا : تۆ دڵخۆشی منیت چاوەکانم ئەدرەوشێنەوە بە دیدارت سوپاس کە هەیت جۆنگکوک

......

پاش ساڵێک

ماوەیەکە قوتابخانە کۆتایی هاتووە ئەوە باشە لە کۆتاییدا تەواوم کرد بەڵام بەردەوامم لە خوێندنی وانەکان وە چەند مامۆستایەکی تایبەتم هەیە جۆنکە جۆنگکوک دەڵێت دەبێت بەباشی شارەزایی بابەتەکان بم بۆ ئەوەی لە داهاتوودا یارمەتی بدەم لە کاری کۆمپانیا

وە نێوانی من و جۆنگکوک باشە هەردوکمان مەشغوڵین شتەکان تاڕادەیەک باشە کێشە لە نێوانمان نەبووە بەڵام باوک و دایکی جۆنگکوک نایەن بۆ ئێرە منیش ناڕۆم جاروبار لە کۆبونەوە خێزانیەکان دەیان بینم تەنیا جۆنگکوک سەردانیان دەکات ئەو دایکوباوکی زۆر خۆشدەوێ هیچ شتێک نابێتە ڕێگر بۆ ئەوەی بوەستێ لە بینینی دایکو باوکی

نازانم بۆچی بەڵام باوکی خۆشی ناوێم بەتایبەتی دوای ئەوەی لەگەڵ باوکم ناکۆکیان کەوتۆتە بەین وە ئەو بەردەوام داوای میراتگر دەکات نازانم بۆچی بەڵام من هەتا ئێستا منداڵم نەبووە هەرچەندە جۆنگکوک باسی ناکات بەڵام باوکو دایکی بەردەوام پرسیار دەکەن ئەوە زۆر بێزارکەرە بۆ ئەویش دەزانم هەرچەندە ئەو دەری نابڕێ

وە جارێک چوینەتە لادێ بۆ بینینی دایکم ئێمە دوو ڕۆژ لەوێ بووین بەڕاستی زۆر خۆش بوو هەرچەندە جۆنگکوک حەزی بە جیمین و شوگا نەبوو وە بە بینینی ئەوان تەواو گرژ دەبوو جیمینیش بەردەوام بوو لە یاری و گاڵتەیی خۆی وەک هەمیشە وە شەگاش بەردەوام لەوێ بوو ئەوە جۆنگکوکی بێزار دەکرد بێگومان ئەو ڕۆژێک غیرە دەیسوتێنێ بۆیە تەنیا دوو ڕۆژ ماینەوە بە بیانوی کارکردن گەڕاینەوە

جۆنگکوک: ئازیزەکەم

کاڤیا : بەڵێ ئازیزم

(ئای خوایە گیان من زۆر شەرم دەکەم لە دەربرینی ئەم وشانە بەڵام مامۆستا تای وانەی تایبەتم پێ ئەدات )

جۆنگکوک : بۆ ئێوارە ئامادەبە دەڕۆینە ماڵی باوکم هەموو خێزانەکە لەوێ دەبن

کاڤیا: باشە ،چی سەبارەت بە باوکم

جۆنگکوک: بێگومان ئەویش لەوێ دەبێ

کاڤیا: چی سەبارەت بە باوکت

جۆنگکوک: نیگەران مەبە هەموو شتێک باش دەبێ

کاڤیا: ئەو دەستی کردوە بە رقلێبونەوە لە باوکم بەهۆی منەوە

جۆنگکوک: بۆچی بەهۆی تۆوە

کاڤیا : چونکە ئەو میراتگری دەوێی و منیش ناتوانم پێی بدەم

جۆنگکوک : تاقانەکەم پێم وتی ئەوە پەیوەندی بەتۆوە نیە و بوەستە لەو بیرکردنەوانە کێ وتی تۆ ناتوانی ببی بە دایک جاری کاتی نەهاتوە بۆیە بیری لێ مەکەوە

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz