32

911 134 106
                                    

32

جۆنگکوک : تـۆ هـەیت واتـا هـەمـوو دونـیـا هـەیـە هـەمـووی دونـیـای مـن بـوونی تـۆیـە

کاڤیا : لە دونیا بچوکەکەم تۆ گەورەترین دڵخۆشی منی

Pov kavya

بەیانی زوو بوو لەخەو هەستام چونکە ئەمڕۆ ئەڕۆمە قوتابخانە لەگەڵ جۆنگکوک تاقیکردنەوەکانم لەدەست چووە بەڵام جۆنگکوک قسەی لەگەڵ مامۆستاکانم کردوەو تاقیکردنەوەم بۆ دووبارە ئەکەنەوە هەرچەندە باش نەمخوێندوە

شاوەرێکم کردوو نانی بەیانیم ئامادە کرد پاشان ڕۆشتمە سەرەوەو خۆم گۆڕیو جلی قوتابخانەم پۆشی قژم کۆکردەوەو لە سەرەوە وەک کلکی ئەسپ بەستم وە کەمێک ماکیاژم کرد و چوومە خوارەوە

سەیرم کرد جۆنگکوک لەسەر مێزەکە دانشتوەو نانی بەیانی دەخوا وە خەریکی لاپتۆپەکەی بوو ئەو خۆی گۆڕیبوو وە تەواو ئامادە بوو

منیش چوموو لە بەرامبەری دانشتم دەستم کرد بە نان خواردن بەڵام ئەو بۆ یەک چرکەش چاوی هەڵنەگرت لەسەر کارەکەی زۆر مەشغوڵ دیار بوو منیش بەبەردەوام سەیرم دەکرد

ئای خوایە گیان ئەو بەڕاستی زۆر شاهانەو قۆزە ئەو بە تەواوی جوان و تایبەتە قژە درێژەکەی چاوە ڕەشەکانی باڵا بەرزەکەی جەستە پڕ ماسولکەکەیی دەتوانم بڵێم ئەو بەڕاستی ناوازەیە نازانم چی بەر سەری کەوتوە کە ئاوا ئاشقی من بووە ئەو باش و میهرەبابە بەڵام هیوادارم هەرگیز ڕووە ترسناکەکەت نەبینمەوە جیۆن جۆنگکوک

لەناکاو سەیرێکی منی کردوو برۆکانی گرژکرد وتی

جۆنگکوک : چی پێویست دەکات بۆ قوتابخانە ماکیاژ بکەی

کاڤیا : من تەنیا کەمێک ماکیاژم کردوە

جۆنگکوک : پرسیم چ پێویست دەکا بیکەی

کاڤیا : ئێ هەمووان ئەوە دەکەن ئەوە شتێکی ئاساییە

جۆنگکوک : بڕۆ دەموچاوت بشۆ تۆ پێویستت بەم شتانە نیە لە قوتابخانە

کاڤیا : بەڵام

جۆنگکوک : پێم وتی بڕۆ یان دەتەوێ من ئەوە بکەم

کاڤیا : باشە

ئای خوایە گیان پەشیمانم لەوەی وتم میهرەبانە ئەمە سەگێکی پیرە توشی من بووە کێ دەزانێ لەوانەیە کچەکانی سەردەمی ئەو وا نەبوبن چونکە ئەم پیرەمێردە لەگەڵ باوکم خوێندویەتی خەریکە شێت دەبم ڕاستە من جوانم بەڵام من ڕاهاتووم بە ماکیاژەوە بڕۆمە قوتابخانە ئای نەفرەت با بڕۆم تا درەنگ نەبووە

کاڤیا : من ئامادەم

جۆنگکوک : بۆچی تەنورەکەت ئەوندە کورتە

کاڤیا : بۆ خاتری خوا یەکپۆشی قوتابخانەکەت بەو جۆرەیە ئەمە تاوانی من نییە گەر بە دڵت نیە بیگۆڕە

جۆنگکوک : باشە با بڕۆین

سواری ئۆتۆمبێل بووین و بەڕێکەوتین بۆ قوتابخانە جۆنگکوک بە بێدەنگی خەریکی شۆفێری بوو منیش لە جامەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد هەتا جۆنگکوک بێدەنگیەکەی شکاندو وتی

جۆنگکوک : قسەم لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت کرد وتی کە پێویستە ئەم هەفتەیە بەبەردەوامی بڕۆیتە قوتابخانەو تاقیکردنەوەو پڕۆژەو ڕاپۆرتەکانت تەواو کەی لەگەڵ مامۆستاکانت پاشان دەست دەکەی بە خوێندنی ئۆنڵاین

کاڤیا: باشە

ئەمەم وتو دووبارە بێدەنگ بووین گەیشتینە قوتابخانەو جۆنگکوک ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتو وتی

جۆنگکوک : سێرکە شیرینەکەم نامەوێ لەگەڵت خراپ بم دەمەوێ ببین بە دوو هاوسەری نمونەیی باش بۆیە گووێ ڕایەڵ بەو هیچ هەڵەیەک مەکە لەو کچە خراپانەش نزیک مەکەوە چونکە تۆم خۆشدەوێی و هیچت لێ ناکام بەڵام ئەوان دەسوتێنم بۆیە گوێ ڕایەڵ بە همم

کاڤیا : باشە تەواو بێگومان وادەبم ،خوات لەگەڵ

جۆنگکوک : خوات لەگەڵ

دەبەزیم ڕۆشتم بەرەو قوتابخانەکە و چوومە ژووری بەڕێوبەر ئەویش منی برد بۆ پۆلە نوێیەکەم چوموە پۆل سەیرم کرد زۆربەی خوێندکارەکانی ئەوێ بیانین وە خریکی تاقیکردنەوە بون منیش دانشتم و مامۆستا پرسیارەکانی پێدام و منیش دەستم کرد بە شیکارکردنیان لە ڕاستیدا باش بووم واتا هێندە ئاسان نەبوو بەڵام بە ئەگەری زۆرەرەوە دەردەچم چونکە ئەم وانەیە تا ڕادەیەک ئاسانە تاقیکردنەوەم تەواو کردوو مامۆستاکە پڕۆژەیەکی پێدام بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەم منیش چوومە کتێبخانەو خرکی پڕۆهەکە بووم هەتا کاتژمێر یەک کاتی ڕۆشتنەوەیە پڕۆژەو کتێبەکانم کردە ناو جانتاکەمەوەو چوومە پێش قوتابخانەکە ڕاوەستام چاوەڕێی جۆنگکوک بووم لەناکاو سەیرم کرد یۆنگڕوو جیجی بەرەو ڕووم دێن ئەوان هاتن و بەخێرایی باوەشیان لێدام

یۆنگڕوو : بۆ خاتری خوا تۆ باشی زۆر نیگەرانت بووین

جیجی : پێم بڵێ چی ڕوویدا بۆچی نەهاتیەوە قوتابخانە

کاڤیا : من باشم نیگەران مەبن

یۆنگڕوو : کیم تایهیۆنگی برات هەڕەشەی للێکردین بەوەی کە نزیکت نەکەوینەوە

جیجی : بەڕاستی زۆر نیگەران بووم تەنانەت نەمدەزانی لە کوێ دەژیت وە چی دەکەم هەموو خەتای من بوو ئەگەر ئەو ژوانە نەفرەتیەم رێکنەخسبا ئێستا ئەمانە ڕرویان نەدەدا

کاڤیا: تکایە نیگەرانی من مەبن من زۆر باشم بەڵام تکایە لێم نزیک مەکەونەوە جۆنگکوک و تای بزانن زۆر خراپ دەبێ بۆ هەرسێکمان

یۆنگڕوو : ئەو گەمژانە بۆچی وادەکەن

جیجی : باشە تەواو یۆنگڕوو با ئێنە بڕۆین لەوە زیاتر توشی کێشەی نەکەین

یۆنگڕوو : هەوڵدەدەم بە هەر ڕێگایەک بێت یارمەتیت بدەم ئەگەر ویستت

کاڤیا : نەخێر هیچ نیگەران مەبن من بەڕاستی باشم جۆنگکوک تەنیا لە ڕادەبەدەر غیرە دەکات بۆیە بەو جۆرەیە ئەو منی زۆر خۆشدەوێت

یۆنگڕوو :ئەی چی سەبارەت بە تۆ تۆ ئەوت خۆشدەوێ

ویستم وڵام بدەمەوە بەڵام بەو کەسەی کە لە پشت ئەوانەوە بینیم تەواو شۆک بووم سوێد دەخۆم تەواو بووم ئاگر لە چاوەکسنی دەباری بەڕادەی دۆزەخ توڕە دیار بوو

جۆنگکوک : .....



_______________________________

دەی گوڵەکان ئەکتیڤ بن ڤۆت و کۆمێنتتان لە بیر نەچێ 🔥🔥🔥❤️

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)حيث تعيش القصص. اكتشف الآن