29

977 133 10
                                    

هەتا درەنگ لە گەڵ تای خەریکی قسەکردن بوم وە دواتر ڕۆشتەوە منیش بەڕێکەوتم بۆ ژورەکەم وە سەیرێکی کاڤیام کرد خەوتبوو دواتر ڕۆشتمە نزیکی و سەیرم دەکرد چۆن دەکرێ وا لە دڵم بکەی ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر و ژیکەڵە تر دەبی لەلام زۆر بە خراپی ئاشقی خۆتت کردوم نزیک بوومەوەو پێخەفەکەیم چاک کردوو ڕۆشتمە دەرەوە چومە ژورەکەم و خەوتم بەیانی لەماڵەوە دەبم و ناڕۆمە کۆمپانیا بۆیە ئەلەرمی مۆبایلەکەم کوژاندەوە چونکە زوو هەڵناستم

POV kavya

پێش ئەوەی بخەوم خستمە سەر ئەلەرم بۆ ئەوەی بەیانی زوو هەستم نامەوێ لێم توڕە بێ هەر خۆی دوێنێ ئێوارەش خواردنم ئامادە نەکردبوو بۆی

بەیانی کاتژمێر حەوت هەستام چومە چێشت خانەو نانی بەیانیم ئامادەکرد وە دواتر چاوڕێ بووم بێتە خوارەوو نان بخوات هەر چاوەڕێ بووم و نەهات بێزار بووم ئەمە بۆچی دیار نییە کاتژمێر هەشت بوو ڕۆشتم بۆ ژورەکەی دەرگاکەم کردەوە سێرم کرد خەوتووە ئای خوایە دەبێت لە خەو مابێت

کاڤیا: جۆنگکوک

کاڤیا : جۆنگکوک هێی جۆنگکوک هەستە گوێت لیمە

جۆنگکوک : همم

کاڤیا : کاتژمێر هەشتە تۆ ناڕۆی بۆ کۆمپانیا دەی هەستە دوو سەعاتە نانی بەیانیم بۆ ئامادە کردوی

جۆنگکوک : نەخێر من ناڕۆم

کاڤیا : تۆ چیتە نەخۆشی

جۆنگکوک : ئایی وازبێنە با بخەوم

کاڤیا : واتا تۆ ناڕۆی بۆ کۆمپانیا ئەی بۆچی پێت نەوتم من لە کەیەوە چاوەڕێی تۆم

کە ئەمەم وت جۆنگکوک هەستایەوە ئای خوایە گیان دەترسم توڕە بوبێ

جۆنگکوک : چیت دەوێ ویستم پێت بڵێم بەڵام خەوتبوی

کاڤیا : باشە کەواتە بخەوە

جۆنگکوک : تازە ناخەومەوە میشکت بردم تۆ کەی ئاوا زوو هەستاوی

کاڤیا : بەڵام ئەمە هەڵەی خۆتە دەبوایر پێت وتبام

جۆنگکوک چاوی لێم سوڕاند و هەستایەوە ئەو بەبێ جلی بەشی سەرەوە بوو چووە گەرماوەکە و لەوێوە هاواری کرد

جۆنگکوک : جلم بۆ دانێ هەتا دێمە دەرەوە

هایش گەمژە هەر ئەوە مابوو ئەم کارانەشم پێ بکات جلەکانم بۆی داناو ڕۆشتمە خوارەوە لەسەر مێزەکە دانشتم دەستم کرد بە نان خواردن پاش کەمێک جۆنگکوکیش هاتە خوارەوەو هێشتا قژی تەڕ بوو لەسەر مێزەکە دانشتو دەستی کرد بە نان خواردن هەستم دەکرد ئەو سەیرم دەکا سەرم بەرز کردەوەو سەیرم کرد چاوم کەوتە سەرچاوەکانی کە لێم دەڕوانێ

کاڤیا : چییە بۆچی سەیرم دەکەی

جۆنگکوک : ئایا ڕێگەم پێنەدراوە سەیری هاوسەرەکەی خۆم بکەم

کاڤیا : کەواتە تۆ هاوسەرێکی زۆر خراپی

جۆنگکوک : سارد بووی لەگەلم خۆت دووردەخستەوە بەقسەکانت ئازارت دەدام نازانم هەلەم جیبوو بەلام لێرە بەدوا وازدەهێنم لەبەر ئەوەنا بێزاربم لێت لەبەر ئەوەیی تۆ ئەوەت دەویست منیش ویستەکانی تۆم لاگرنگترە لەخۆم

کاڤیا : جۆنگکوک بمبورە تکایە من زۆر هەڵە بوم من لە باوکم و براکەم توڕە بووم وە ڕقەکەم لە تۆ دەردەکرد تکایە دەرفەتێکم پێ بدە ئەکات بۆت ئەسەلمێنم کە

جۆنگکوک: کە چی ؟

کاڤیا : ئاههـ من لە دەربڕینی هەستەکان باش نیم تکایە لە چاوەکانم تێبگە

جۆنگکوک : لە چاوەکانی تۆدائازارم بینی چاوەڕوانیم بینی جوانیم بینی تەنھا خۆمم نەبینی! من چی ونبوویەکم کاتێک لە چاوەکانی تۆدا نیم

کاڤیا : کات هەمیشە ئاشکرای ئەکاتـ کەوا تۆ چ مانایەکتـ هەبوو بۆ هەندێک کەس.

ئەمەم وتو جۆنگکوک پێکەنی

جۆنگکوک: کەواتە بۆچی من هاوسەرێکی خراپم

کاڤیا : ئەوە ڕونە چونکە منت زیندانی کردوە سەڕەڕای ئەوەی بە تەواوی سزات دام لەسەر هەڵەکەم

جۆنگکوک : کەواتە دەبێت چی بکەم بۆ ئەوەی ببمە هاوسەرێکی باش

کاڤیا : تۆ دڵنیایی لەوەی دەتەوێ ببیتە هاوسەرێکی باش

جۆنگکوک : پێم وایە ئەوە منم کە هەرلەسەرەتاوە ئەوەم ویستوە ئەگەر تۆ بەڵێن بدەی کە ببی بە هاوسەرێکی باش بۆ من بەهەمان شێوە

کاڤیا: باشە بەڵێن بێ

جۆنگکوک : من پرسیارێکم هەیە

کاڤیا : بپرسە

جۆنگکوک :ئایا شوگا خۆشەویستت بوە؟

کاڤیا : بۆچی گرنگی بەوە دەدەی

جۆنگکوک : چونکە بۆم گرینگە وایدانێ ئەگەر یەکەم خۆشەویستت بوبێ لە نێوان منو ئەودا کاممان هەڵدەبژێری

کاڤیا : باپیرەم پێی ووتم، گەڕانەوە بۆ لای خۆشەویستی کۆنت،وەکو ئەوە وایە چەند جارێک سەیری فلیمێک بکەی وە چاوەڕێی کۆتاییەکی جیاواز بکەی

جۆنگکوک :

دەڵێن ئێمە بەهەبوونی کەس کامڵ نابین بەڵام درۆیە من بە بونی تۆ کامڵ دەبم وە بە نەبوونی هیچ کەسیش ون نابین بەڵام من بێ تۆ ون دەبم دڵخۆشەبین بەوەی کە ئەمێنێتەوە وە خەمبار نابین بەوەی کە ئەڕوا بەڵام من تەنیاترینم بێ تۆ

کاڤیا : سوپاس بۆ ئەوەی کەوا دەسبەرداری من نەبوویت

جۆنگکوک : کەواتە ئێستا دەوێ قسە بکەین لەسەر هاوسەرگیریەکەمان

کەمێک بیرم کردەوە باشە هەموو ئەوەی پێویستە بیکەم ئەوەیە کە هاوسەرگیریەکە قبوڵ بکەم پاشان جۆنگکوک بەتەواوی هۆگری خۆم بکەم وە دواتر تۆڵەی هەموو ئازارەکانم دانە بە دانە ئەکەمەوە سەرەتا پێویستە متمانەی جۆنگکوک بەدەست بێنم

کاڤیا : باشە من رازیم

جۆنگکوک : باشە کەواتە پێم بڵێ دەبێ من چی بکەم

کاڤیا: بڕۆ لە هۆڵەکە دانیشە کە تەواو بوم لە پاکردنەوەی ئێرە دێم و قسە ئەکەین

جۆنگکوک: ........

_________________________

كۆمێنت و ڤۆت لەبیر مەکەن دڵەکانم

🩷🩷🩷🩷🩷🔥

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now