35

962 135 3
                                    







لە تەنیشی پاڵکەوتم و ئەوم ڕاکێشا باوەشم بە توندی باوەشی لێمدا نازانم لەناکاو چی ڕوویدا بەڵام پێم وابێ ڕۆژی بەختم بوو ئەو بە خێرایی خەو بردیەوە

>>>>

بەیانی بەخەبەر هاتم کاڤیا لەسەر جێگاکە نەبوو لە گەرماوەکەش نەبوو چوومە ژورەکەی ئەو لە ژورەکەشی نەبوو سەیرم کرد کاتژمێر نۆیە ئای خوایە ئەو دەبێت چووبێ بۆ قوتابخانە بەخێرایی چوومە ژورەکەم خۆم گۆڕی و تەلەفۆنم بۆ شۆفێرەکە کرد وتی کە ئەو کاڤیایی گەیاندۆتە قوتابخانە ڕۆشتمە کۆمپانیا

تای : بەخێربێی زاوا باوکم وتی ڕۆژی هاوسەرگیریەکەتان دیاری کردوە

جۆنگکوک: بەڵێ وایە دوێنێ دیاریمان کرد ڕۆژی شەممە واتا سێ ڕۆژی تر

تای : زۆر باشە چی سەبارەت بە کاڤیا ئەو ڕازییە

جۆنگکوک : مەبەستت چییە بێگومان ڕازیە دواتر ئێمە هاوسەرگیرریمان کردوە ئەمە تەنیا ئاهەنگە

تای : باشە بەڵام ئەو گەمژەیە شتی منداڵانە زۆر ئەکات ئاگادار بە

جۆنگکوک : خه مت نەبێ دەمویست پێتبڵێم هۆڵێکی جوان و ڕازاور ئامادەبکە بۆ ئاهەنگەکە

تای : ئەمە ئاهەنگی خۆتە بۆچی بە منی دەسپێری ئای خوایە

جۆنگکوک : دەی پیاو من نابێ ماندوو بم

تای : هەی بێشەرم ، بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ قوتابیەکانی بازرگانی سەردانی کۆمپانیا ئەکەن وە ئێمەش سیمینارێکیان پێشکەش دەکەین

جۆنگکوک : ئایا پۆلەکەی کاڤیاش

تای : بەڵێ کەمێکی تر دێن

جۆنگکوک : زۆر باشە ،من دەرۆمە ئۆفیسەکەم کە هاتن ئاگادارم بکەوە

ڕۆشتمە ئۆفیسەکەم زۆر دڵخۆشم پێم وایە لە کۆتایدا کەوتە داومەوە ناتوانم چاوەڕێ بکەم هەتا یەو کاتەی کە دەیبینم

Pov kavya

هەرکە لەخەو هەستام سێرم کرد لە باوەشی جۆنگکوکم بە هێواشی لە جێگاکە هاتمەدەرەوەو ڕۆشتمە ژورەکەی خۆم شاوەرێکم کردو خۆم ئامادەکرد دواتر سەیرم کرد درەنگ کەوتوم بە پاسەوانەکەم وت بمگەیەنی هەر خۆی باشترە زۆر شەرم دەکەم دوێنی شەو وەکو گەمژەیەک چیم کرد ئاگام کە خۆم نەمابوو زۆر گەست بە شەرمەزاری دەکەم خۆزگە تەنیا خەونێک بایە
گەیشتمە قوتابخانە سەیرم کرد هەمووان لە پۆلن چۆم و لە شوێنەژەم دانشتم دواتر مامۆستا هات

مامۆستا : سڵاو قوتابیان هەروەکو پێم وتن ئەمڕۆ سەردانی کۆمپانیایەکی بازرگانی ئەکەین کۆمپانیایی جیۆن کە گەورەترین کۆمپانیایی شاری سۆلە وە هەمووتان پڕۆژە وەردەگرن و هەر یەکەتان لە بابەتێک ئەکۆڵێتەوە لەوێ پرسیارەکانتان بکەن وە چەند سیمینارێک بۆتان ئامادەکراوە هەوڵدەن سودی لێ ببینن دەی ئێستا بڕۆن و ئامادەبن و سواری پاسەکان بن

دوای ئەوەی مامۆستا ڕۆشت و هەمووان ڕۆشتین سواری پاسەکان بووین لە ڕاستیدا من هیچ هاوڕێم نییە وە زۆربەی قوتابیەکانی ئەم پۆلە بیانین وە هەممویان قوتابی زیرەکن زیاتر بیروهۆشیان لەسەر خوێندنە وەک لە شتی تر هەموویان دەوڵەمەندن وە میراتگرن و بەدوای فیربون و بازرگانین تەنیا من نەبێت دڵنیام یەکەمی تەمبەڵەکانی ناو قوتابخانەم
دانشتبوم سەیری دەرەوەم دەکرد هەتا گەیشتینە بەردەم کۆمپانیاکە بەڕاستی شۆک بووم بینایەکی زۆر جوان و گەورە کۆمپانیایی جیۆن بەڕاستی گومانم نیە لەوەی کە باشترین بێت
بەڕێکەوتین بۆ ژوورەوە یەکسەر چەند کارمەندێک لە ڕیزی پێشوازی بوون و ئێمەیان ڕێنوێنی کرد بۆ هۆڵێکی گەورە پێم وایە سەرەتا سیمیبارەکە پێشکەش دەکرێ ئێمە نزیکەی شەست خوێندکار دەبین لە دوو پۆل پێکهاتوین پۆلەکەی جیجی نەهاتووە لە پشتەوە دانشتبووم کارمەندەکانی ئەوێ زۆر توند و تاڵ بوون ئەوان بە تەواوی جدی بوون
دوای کەمێک تای و جۆنگکوک هاتن ئەوان بە خێرهاتنیان کردو لە ڕیزی پێشەوە دانشتن وە دواتر یەکێک لە ڕاوێیژکارەکان دەستی کرد بە پێشکەشکردنی سیمینار سێ سیمینار پێشکەشکران قوتابیەکان خەریکی گوێ گرتن بوون منیش وەک ئەوەی گوێزم بۆ بژمێرن تەنیا لە خەمی ئەوەدابووم کە چی بکەم ئای خوایە گیان چیبکەم نەمەوێ ڕوبەڕوی جۆنگکوک ببمەوە ئەوە زۆر شەرمە هەستەکەم جەستەم دەسوتێ
دواتر چەند بەبەتێک دانداربوو هەرکەسێک دەڕۆشت و دانەیەکی هەڵدەگرت وە ئەوە دەبووە بابەتی توێژینەوەکەمان پاشان لە کۆمپاناکە زانیاری وەردەگرین و ئامادەی دەکەین هەرکەسەو دەڕۆشتو دانەیەکی وەردەگرت مێزەکە لە بەردەم داندرابوو جۆنگکوک و تای و مامۆستاکانیش لەوێ ڕاوەستابوون

مامۆستا : دەی جیۆن کاڤیا تۆ چاوەڕێی چیت وەرەو ئەوەی خۆت هەڵگرە
( من و جۆنگکوک بە فەرمی هاوسەرگیریمان کردوە بۆیە ئێستا نازناوم جیۆنە )

کاڤیا: باشە مامۆستا

مامۆستا : کام بابەتت دەوێ

کاڤیا : چەند بابەت هەیە

مامۆستا : کاڤیا تۆ گاڵتەم لەگەڵدەکەی ئەو سیمینارانەی پێشکەشکران چیی بوون

کاڤیا : ببورە مامۆستا من کەمێک نەخۆشم

جۆنگکوک : کێشە نیە من بۆت هەڵدەبژێرم پێت چۆنە بابەتی کورتهێنانی دارایی بێت

کاڤیا : ئەوە باشە ،سوپاس

مامۆستا : ............

_______________________

کچینە گیان ئەکتیڤ بن وە ڕای خۆتان بنوسن کۆمێنو ڤۆت لە بیر مەکەن ❤️🔥

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Onde histórias criam vida. Descubra agora