48

838 124 15
                                    

کاڤیا : جۆنگکوک تۆ باشی

جۆنگکوک : ئازیزم وەرە دانیشە پێویستە قسە بکەین

ڕۆشتم لە لای دانیشتم

جۆنگکوک: سێرکە ئازیزم سەبارەت بەو شتانەی ئەمڕۆ ڕوویاندا من زۆر داوای لێبوردن ئەکەم ئەزانم دایکم و باوکم زۆر فشارت لەسەر دروست ئەکەن بەڵام تکایە گوێی پێمەدە و رقت لێیان نەبێ هەرگیز نەمدەبردی بۆ ئەێ گەر بمزانیبا بابەتەکە ئەوەیە تەنانەت خەیاڵیشی پێوە مەکە کە من بێجگە لە تۆ منداڵی کەسێکی ترم بوێ گەر بڕیارە منداڵێکم هەبێت ئەوە دایکەکە تۆ دەبێ بۆیە بەو جۆرە نیگەران و خەمبار مەبە نانەوێ بەو جۆرە بتبینم ئازیزەکەم تۆ تاکە ئافرەتی ئەم جیهانەی کە دڵم بۆی لێبدات

کاڤیا : هم

جۆنگکوک : بۆچی بێدەنگی شیرینەکەم

کاڤیا : دەبێت چی بڵێم

جۆنگکوک : ئای خوایە گیان جگە لە تۆ هەموان ئەیانەوێت قسەم لەگەڵ بکەن منیش تاقەتی کەسم نیە تەنها سەیری بێدەنگیەکەی تۆ دەکەم هێشتا هیچ ناڵێی دەک بە فیدای بێدەنگیەکەت بم ئایا تۆ لە من توڕەی

کاڤیا : من توڕە نیم تەنیا نامەوێ بەهۆی منەوە شتەکان تێکبچن هەروەها تۆ مافی خۆتە منداڵت هەبێت وە

جۆنگکوک : هەرگیز من ئەو مافەم لەگەڵ تۆ دەوێ گەر نیشە با نەبێ تۆ ھەیت و ئەوەش بەسە بۆ من

کاڤیا : تۆ دڵخۆشی تەمەنی منیت جۆنگکوک من هەرگیز ناتوانم تۆیەکی ترم هەبێت دەکرێ تۆ هەبیت و من قوربانت نەبم

چاوەژانم پڕ بوون لە ئاو ناکرێت هێندە میهرەبان نەبێت ئەو هەمیشە ساردو تاریکە ئەو ڕووە میهرەبانو و ڕووناکەکەی تەنیا نیشانی من دەدات هەرگیز بیرم نەدەکردەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەو جۆرە تایبەت بم بۆ کەسێک من هەرگیز شایەنی باشی جۆنگکوک نیم وەک گەمژەیەک ڕەتم دەژردەوە کەچی ئەو ئێستا تاکە کەسی منە ئێمە لە چاوەکانی یەکتر نقوم بوبوین هەتا جۆنگکوک بزەیەکی کردو وتی

جۆنگکوک : سوێند دەخۆم چاوەکانی تۆ جۆرێکن لە مادەی هۆشبەر ئەگینا چۆن ئاوا ئاڵودەیان بووم

من هیچم نەوت تەنیا بزەیەکم کرد جۆنگکوک باوەشی لێدام منیش بە باوەشێکی توندم پێیدا دەمەوێ لە باەشی ئەودا نوقم بم بەڵام من ماندووم، سەختی لە دڵمدایە نەک لە ڕێگاکەدا هەست بە گیرانی هەناسەم ئەکەم دەمەوێ بتەقمەوە لە گریان دڵم بۆی تەنگ دەبێ خۆزگە تەنیا منداڵێکم دەبوو ئەو کاتە هیچ کەس نەیدەتوانی بەربەست بخاتە سەر ڕێگاکەمان

...

بەیانی بوو خەریکی خوێبدنەوەی چەند کتێبێک بووم لە دەرگا درا پێم سەیر بوو دەبێت کێ بێت بەم کاتە ڕەنگە ئەوە تای بێت ئەو زوو زوو سەردانم ئەکات پەیوەندیەکەمان باشتر بووە لە جاران ئێمە ئێستا نزیکین کەیەکەوە دەرگام کردەوە بەڵام ئەوە ب جیۆن بوو

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now