26

958 127 10
                                    

پانتۆڵیکی ڕەشو بۆدیەکی ڕەشم لەبەرە جەستەم هەمووی برینە ڕۆشتمە خوارەوە بەسەر پلیکانەکان بەدوای خزمەتکارەکە منی بردە هۆالەکە بەڵام چیم بینی ئای خوایە گیان باوکم و دایکی تای و تای وە ب جیۆن و خاتوو جیۆن هەموان لەوێ بوون جۆنگکوکیش قاچی لەسەر قاچی دانابوو وە هەموان سەیرم منیان دەکرد منیش بەبێدەنگی چوومە ژورەوە وەبۆ درۆ بکەم زۆر لە جۆنگکوک دەترسم نامەوێ هیچ هەڵەیەک بکەم وتم

کاڤیا : سڵاو

باوکم بەرەو ڕوم هەستاوەو زلەیەکی لێدام منیش سەیری باوکم کرد وە شۆک بووم ئەوە یەکەمجارە باوکم لێم بدات

ب کیم :تۆ چ بێ چاوڕویەکت لێ دەرچووە چۆن وەک سۆزانیەک دەست لە ناو دەستی کورەکان دەسوڕێیتەوە لەکاتێکدا دەزگیرانت هەیە تۆ منت لە بەردەم هەمووان شەرمەزارکرد تۆ ماییەی سەرشۆریت خۆزگە هەرگیز کچێکی وەک تۆ بێ کەڵکم نەبوایە باشتر بوو خزمەتی سەگێک بکەم وەک لە تۆ هەی بێ ئابڕوو

دایکی تای : ئازیزەکەم خۆت خەمبار مەبە لەبەر ئەو گەمژەییە بێگەمان پەروەردەی دەستی ژنە لادێیەک هەروادەبێ

خ جیۆن : نازنام چی بەتۆ بڵێم بەهۆی تۆوە ناوبانگی بنەماڵەکامان لە ماترسی دایە گەر کەسێک ئەم هەواڵە بڵاو بکاتەوە ئێمە تیا ئەچین

ب جیۆن : ئەم جۆرە قسانە ببڕێننەوە تۆ هەڵەیەکی گەورەت کردوە کچم بۆچی داوای لێبوردن ناکەی

کاڤیا : ببورن

دایکی تای : ئای خوایە ئەمە هەمووی بوو تۆ گەمژەیی یان چی

تای : دەی جۆنگکوک ئەوەی دەتویست ئەنجامی بدە

کە تای ئەمەی وت جۆنگکوک هەستاوەو هاتە بەرامبەرم وەرەقەیەکی لەبەردەمم ڕاگرت

جۆنگکوک: ئەمە واژوو بکە

منیش سەرمسورما پارچە وەرەقەکەم وەرگرت و سەیرم کرد شۆک بوم بەڵێنامەیی هاوسەرگیری نا نا نەخێر هەرگیز ئەمە نابێت ئەوان چۆن شتی وام لەگەڵ ئەکەن ئەمە ئێستا تەواوە یان چی ئاگاداری خۆی نیە دڵنیام ئەمە بێ مانایە سەرم بەرزکردەوەو شۆک بووم

تای : خيرا واژووی کە کات بەفیڕۆ مەدە

کاڤیا : من نامەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ بکەم جیۆن جۆنگکوک

جۆنگکوک : ئەمە شتێک نیە کە تۆ بتەوێ یان نا ئەمە بڕیاری لەسەر دراوە دەی واژووی کە

کاڤیا : من نامەوێ

جۆنگکوک: من پرسیار ناکەم

جۆنگکوک هاواری کرد زۆر ترسام هەمان شت بکاتەوە بۆیە فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە ئەوانەی ئێرە هەرهەموویان بۆیان بکرێ دەمکوژن قەڵەکەم گرت و واژۆم کرد

وە یەکسەر ڕامکردە سەرەوە بۆ ژورەکەم دەستم کرد بە گریان ئەم هەموو ناهەقیە قبوڵ ئەکەی هێشتاش تاوان بارین ئەمە چ ژیانێکە بۆخاتری خوا دەمەوێ بمرم ئەوانە خراپترین مرۆڤەکانن بە جۆرێک کە ئازارت ئەدەن واش هەڵسوکەوت ئەکەن وەک ئەوەی تۆ ئازاری ئەوانت دابێت

لە ژورەکەم بە بتتاقەتیەوە دانشتبوم ئێوارە بوو خزمەتکارەکە هات و بانگی کردم بۆ خوانی ئێوارە پێم وت کە برسیم نیە بەڵام وتی کە بەرێز جۆنگکوک دەڵێ هەر دەبێت بێی ئای خوایە ئەمە چ نەفرەتتیەکە توشی بوم ئەم جۆنگکوکە خراپەم بە دڵ نیە ڕۆشتمەخوارەوەو لەسەر خوانەکە دانشتم لە تەنیشت تای وە جۆنگکوک بەرامبەرم بوو

کاڤیا :ئێوارە باش

خ جیۆن : ئێوارە باش کچەکەم بۆچی ناییتە خوارەوە چۆن دەبێت بە درێژایی کات تەنیا بی

کاڤیا: من باشم

دایکی تای : تۆ ئیتر کچێکی گەورەی نابێت وەک منداڵ ڕەفتار بکەی ڕەفتارەکانت جوان کە سەیری دەموچاوت کە چیت لێ هاتووە بە هۆی کارە هەڵەکانتەوە تۆ ئیتر هاوسەرگیریت کردوە

سوێند دەخۆم من دەمرم گەر لە ناو ئەمانە بم ئەوان بەردەوام بوون لە نان خواردن و قسەکردن منیش تەنیا یاریم بە خواردنەکەم دەکرد

خ جیۆن : کاڤیا تۆ دەزانی خواردن ئامادە بکەی

کاڤیا : بەڵێ هەندێک خواردن دەزانم

خ جیۆن :جۆنگکوک دەڵێ نایەوێ خزمەتکارتان هەبێ لەماڵەکەتان ئایا لەگەڵ ئەمە باش دەبی

من شۆک نەبوم چەنکە دەزانم ئەمانە بۆ سزادانی من دەکا بەڵام ئەی قوتابخانە واتا چیتر ناتوانم بڕۆمەوە قوتابخانە چاوەکانم دەتیان کرد بە گریان دووبارە بێ ویستی خۆم فرمێسکەکانم هاتنەخوارەوە سەیرم جۆنگکوکم دەکرد ئەو نانی دەخوارد تەواوی کاتەکە بيدەنگ بوو وە قسەی لەگەڵم نەدەکرد تەنانەت سەیرم ناکا

کاڤیا : واتا من چیتر ناگەڕێمەوە قوتابخانە

جۆنگکوک : نەخێر هەرگیز وەکو بینیمان تەنیا خوی خراپ لە قوتابخانەوە فێربووی

من بێدەنگ بووم نەمەوێ توڕەتری بکەم هەرچۆنێک بێت ئێستا لێم توڕەیە بە هەرجۆتمرێک بێت ڕازی ئەکەم بمگەڕێنێتەوە من شێت دەبم لەماڵەوە

کاتژمێر یانزەیی شەو بوو ئەوان ڕۆشتن وە خزمەتکارەش ڕۆشتوە تەنیا منو جۆنگکوک لەماڵەوە ماینەوە جۆنگکوک سەیری مۆبایلەکەیی دەکرد منیش مۆبایلم نیە تەنیا سەیری سوقفەکەم دەکرد بیرم دەکردەوە چی بکەم ڕۆشتم و لەبەردەم جۆنگکوک لە سەر چۆک دانشتم ئەو چاوی لەسەر مۆبایلەکەی لاداو سەیری کردم

کاڤیا : جۆنگوک تکات لێدەکەم بمبورە دەزانم من شایەنی لێبوردن نیم من هەڵەیەکی گەورەم کرد سوێند دەخۆم لە گەمژەیی خۆم ئەوەم کرد تەنانەت نەمدەزانی ژوانی کوێرانە چیە تکات لێدەکەم بمبورە
(ئەمانەم وت کاتێک چاوەکانم فرمێسکیان لێ دەباری )

جۆنگکوک :.......



_______________

😚🩷🩷🩷🩷🔥

داهاتووە دیاریکراوەکەم (تەواوکراوە)Where stories live. Discover now