Chapter 2

592 88 269
                                    

Vote !(¬_¬)

Jimin pov

"دایکە گەرامەوە .."

"بەخێر بێیتەوە مینیم ، خێرا جلەکانت بگۆرە ، وا ژەمی ئێوارە ئامادە دەبێت .."

"باشە خۆشەویستی ژیانم .."

دڵنیام هەرگیز چانسم نابێت لە زانکۆی نیشتمانی هونەری کۆریا ، بەڵام سەرەرای ئەوە  نامەوێت لەبارەی ڤیدیۆی سەماکەم لە دایکم بشارمەوە. هەست بە تاوان دەکات. هەرگیز هیچی لێ ناشارمەوە. بۆیە بڕیارمدا ئەو بابەتە بە دایکم بڵێم. بەڵام ئێستا هەست بە کەمێک ترس دەکەم.

ئەی ئەگەر لێم توورە بوو ...!؟ئەی ئەگەر  پشتگوێی خستم کە ئەمەش  زیاتر ئازارم دەدات. بەڵام خەونم ئەوەیە بچمە سیئۆل و دەبێت پێی بڵێم ئەگەر بەڕاستی چانسم لەوێ دەستکەوت.

"شیرینەکەم.."

"بەڵێ دایکە..؟"

"ئایا دەمارگیریت لە شتێک؟ "

"ن~نەخێر .."،
وەڵامم دایەوە.

"شتێکم لێ مەشارەوە جیمینی، دەزانم  لە شتێک دوودڵیت ، دایکت هەمیشە لێرەیە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات؟ "
دایکم وتی ، کاتێک خواردنەکان دەخاتە سەر مێزەکە و لەبەردەمم دادەنیشێت.

"نا نا دایە گیان من دەمارگیر نیم، هەموو شتێک باشە"
وتم و  هەوڵمدا زەردەخەنەیەک بکەم.

بڕیار بوو شتێک بڵێت بەڵام من بڕیم.

"ئایا دایکە دەزانێت یۆن جوون   گەڕاوەتەوە؟ "
پرسیم و ھەوڵمدا  بابەتەکە بگۆرم

"بە ڕاستی..؟"

"بەڵێ ئەمڕۆ هاتەوە."

"کەی چاوت پێی کەوت؟ "

بە پێکەنینەوە گوتم
"پاشنیوەڕۆ هاتە دوکانەکە، پێکەوە نانی نیوەڕۆمان خوارد و بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵم بوو"

"ئۆه..خۆشحاڵ بووم کە کاتێکی خۆشتان بەیەکەوە بەسەر بردووە "

"بەڵێ دایکە  من و ئەو -----"

"با ئێستا باسی ھیچ شتێک نەکەین ، با ژەمی ئێوارە بخۆین، سارد دەبێتەوە. "

سەرم بە باشە جوڵاند ، هەوڵمدا باسی بکەم بەڵام پێموایە دەبێت چاوەڕێ بکەم تا ژەمی ئێوارە تەواو دەکەم

دوای نانخواردنی ئێوارە یارمەتیم دا لە کۆکردنەوەی شتەکان وە . لە ئێستادا خەریکی وشککردنەوەی قاپەکانم.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now