Chapter 22

349 80 56
                                    


" خـــۆشــویــــســــتــــنــــی تـــۆ ھــێــنــدەی تــر شــێـــتتـــرم دەکـــارت.."

~~~~~~

"ئاھھ!!! نەفرەتتت!!! بۆچی هەست بەم جۆرە دەکەم بەرامبەری!!!"

جۆنگکووک هاوارێکی کرد کاتێک دوایین مۆبیلیاتی ژوورەکەی شکاند بە ئاسنێکی گەورەی بەدەستەوە، کە هەمیشە لەکاتی توڕەبووندا بۆ شکاندنی شتەکان بەکاریدەهێنا.

بەڵام ئەمجارە کاری نەدەکرد، هەر چرکەیەک کە تێدەپەڕی زیاتر شێت دەبوو.

پێی وابوو باش دەبێت بەڵام ئای... چەندە بە هەڵە بیری لە هەستەکانی خۆی کردەوە. بەڕاستی باش بوو تا ئەو کاتەی گوێی لە هاوار و بانگەوازە نائومێدەکانی جیمین بوو........

نەخێر.. جۆنگکووک جیمینی بەجێ نەهێشت. ئەو لەوێ بوو.. هەموو کاتەکە.. لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی بوو کە لە ڕاستیدا لە پشت دیوارەکانەوە شاردرابووەوە، هەر بۆیە جیمین نەیتوانی سەرنجی بدات و چەند جارێک بەلایدا تێپەڕی.

دوای ئەو شەوە کە جۆنگکووک سەیری جیمینی بێھۆش کرد لەسەر جێگاکە ...هەستی بە شتێکی قورس کرد لەناو سنگیدا. چەند خولەکێک سەیری جیمینی کرد کە وەک پەیکەرێک لەوێ وەستابوو.... نەخێر، بەڕاستی وەک هەموو جارێک چێژ لە مرۆڤە هونەرییە دڵخوازەکەی وەرنەدەگرت.. هەستی بە جۆرێک هەڵە دەکرد. بۆ یەکەمجار جۆنگکووک بڕیارەکانی دەخستە ژێر پرسیارەوە...بڕیارەکانی سەبارەت بە ئازاردانی جیمین بەو شێوەیە.

ئەو بیرکردنەوانە وای لێ کرد بە لەرزۆکەوە دەستەکانی جیمین بکاتەو و دوای نووسینی ئەو نۆتە ژوورەکە بەجێ بێڵێت . مێشکی پێی وت ئەوە بنووسێت کە دڵە بێهێزەکەی هەوڵی ڕەتکردنەوەی دەدات.

پاشان لە ئۆفیسەکەی خۆیدا خۆی قفڵ کرد و چاوەڕێی ئەوە بوو جیمین لە خەو هەڵسێت و بەجێی بهێڵێت. ویستی جیمین ببینێت بەڵام لە هەمان کاتدا نەیبینی. جیمین لە هەموو کاتێک شێتتر و سەرلێشێواوتر دەردەکەوت. جۆنگکووک بە کردەوە ویستی لە ئۆفیسەکە دەربچێت و شتێک بکات......کاتێک گوێی لە هاوارەکانی جیمین بوو و بانگی دەکرد. جارێکیان لاپتۆپەکەی کردەوە بۆ ئەوەی سەیری کارەکانی جیمین بکات بەڵام کاتێک بینی جیمین لەسەر زەوی ژووری نوستن پاڵکەوتووە و دەگریا.....خێرا لاپتۆپەکەی داخست و فڕێیدا

بینی کاتێک جیمین ڕۆیشت و بە شکاوی دەردەکەوت لەگەڵ گوڵ و نۆتەکەی لە دەستە بچووکە نەرمەکەیدا. کە بەردەوام دەگریا
"هەرگیز ناگەڕێتەوە دوای ئەوەی جیۆن جونگکوک کردوویەتی.."
مێشکی جونگکوک وتی کاتێک دەرگای بەرزکەرەوەکە داخرا...

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now