Chapter 55

352 80 49
                                    


"ژیـــان دەتــوانــێت فــریــشتەیــەک بــگــۆرێــت بــۆ ئــەھریمـەنــێک..."

~~~~~

"هیونگ! لێم گەرێ با بڕۆم! من باشم! "،

جیمین بۆ ملیۆنەمین جار موناقەشەی کرد کاتێک لە ناوەڕاستی جێگاکە دانیشتبوو و قۆڵەکانی بەسەر سنگیدا بڕییەوە.

"نەک ئەمڕۆ! تۆ پێویستە بشوو بدەیت! "،

جین وتی کاتێک لەبەردەم جێگاکەدا وەستابوو.

"هاوڕام لەگەڵت. "،
ھۆسۆک دیسانەوە وتی.

"سەیرکە! کەس ڕازی نییە-"
جیمین چاوی لە تایهیۆنگ بوو.

"بێدەنگ بە! لانی کەم پێویستە پشتگیریم بکەیت! تای تای تکایە!!"

"تەنها ئەمڕۆیە چیم چیم... با بۆ ئەمڕۆ پشوو بدەین وە پزیشکەکە دێت بۆ پشکنین و دواتر هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە.. لە سبەینێوە ڕاهێنان دەکەیت...."

یۆنگی وتی و وایکرد جیمین ڕوخساری ببڕێت.

"لە سەر شانۆ لە کەروێشکێکی مردوو دەچم کاتێک خراپ سەما دەکەم! نامەوێت کەس پێم پێبکەنێت... نامەوێت ئێوەی خەڵک بێهیوا بکەم.."،

جیمین بە خەمناکیەوە وتی.

"دوانەکەم...هەرگیز ناتوانی بێ هیوامان بکەیت و لەکاتی سەماکردندا وەک فریشتەیەک دەردەکەویت، گرنگ نییە چی ڕوودەدات...".
تایهیۆنگ وتی.

"هیونگ... تای تای تکایە... ناتوانین دوای پێشبڕکێکەم پشکنینە بێسوودەکان بکەین... تکایە...."،
جیمین بە چاوە کیوتیەکانی پرسی کە دەیزانی کاردەکات.

"بەو چاوە سەیرمان مەکە جیمینی! ئەمە کار نااکات!"،
جین وتی.

" من هیچ ناکەم تکایە......تەنها نزیکەی ٢ ڕۆژە دواتر دەتوانین ئەو پشکنینانە بکەین وە من بە تەواوی باشم! سەیرکەن! "،
جیمین بە شێوەیەکی کیوت وتی

"جیمین..."،
ھۆسۆک بە دەربڕینێکی 'ئەوە مەکە' وتی.

"تکایە هیونگ... تای... لانیکەم تۆ..."،.
جیمین وتی کاتێک دەستی تاهیۆنگی گرت و سەری لەسەر شانی گەورەکە دانا.

"بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ پشوو نەدەیت و دووبارە نەخۆش بکەویت چی؟ "،
تایهیۆنگ بە دەنگێکی نەرمی نیگەران پرسی و دەستی لە قژیدا.

"بەڵێن دەدەم باش دەبم ! وە ئەگەر نەخۆش بکەوم، دەزانم کە تۆ و ھیۆنگەکانم هەمیشە لەوێ دەبن بۆ ڕزگارکردنم..."
جیمین بە پێکەنینەوە وتی.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now