Chapter 72

459 88 59
                                    


"چــــارەنــــووس درنــــدەتـــــریــــن یــــاری ڵـــەگــەڵ پـــاکـــتــریـــن فــــریــشـــتـــە ئـــەنــجـــامـــدەدا...."

~~~~~~~

جونگکوک نەیدەزانی بۆچی لەناکاو هەموو شتێکی ساڵانێک لەمەوبەری دەھاتەوە یاد. ڕەنگە لەبەر ئەوە بووبێت کە بۆ ئەو کارەساتە تەنها ڕۆژێک ماوە. بەڕاستی "ئازار" وشەیەکی زۆر بچووک دەبێت بۆ ئەوەی جونگکوک ئەو ڕۆژە هەستی پێبکات

بە چاوی مردووەوە لەناو دوشە ساردەکەدا وەستابوو، کاتێک بەبێ ئەوەی بزانێت ئەو ڕۆژەی بیردەهاتەوە و هەموو ئەو شتانەی کە ژیانی دوای ئەوە نیشانی دابوو. دەیزانی بیر لە هەموو ئەمانە دەکاتەوە چونکە ئەو ڕۆژە جارێکی تر دووبارە دەبێتەوە . ئەو ڕۆژە وا دەکات هەست بەو شتە بکات کە نایەوێت...ئازار و بێدەسەڵاتی.

بۆی قورس بوو خۆی لە جنۆکەکانی ڕزگار بکات.

بەڵام دیسانەوە، جونگکوک لەناکاو یەک کەسی بیرکەوتەوە. ئەو چاوە جوانە درەوشاوە، قژی نەرم، لوتی بچووکی، لێوەکانی وەک گەڵای گوڵ، و دەنگی نەرمی هەنگوین... بووکەڵەکەی.

ئەی زەردەخەنەکەی؟ ئەمە جوانترین شتە تا ئێستا بینیبێتی! جونگکوک بە نائاگایی هەموو ئەو شتە تاریکانەی لەبیر کرد کە بە مێشکیدا دەڕۆیشتن.

جونگکوک بە سادەیی لە بیرکردنەوەکاندا نوقم بوو کە وای لێکرد هەست بە جیاوازی بکات....دڵخۆش بێت. لە ژیانیدا هەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە کە کەسێک بەو شێوەیەی جیمین بیبینێت، بەو شێوەیەی جیمین لێی تێبگات. ئێستا لەناکاو بیری جیمین دەکات

ئای چەندە بێزارکەر بوو بۆی چەند دەقەیەکە جیمینی نەبینیووە! زۆر درێژە! بەبێ ئەوەی بیر لە هیچ شتێکی تر بکاتەوە،

دوای ئەوەی خۆی وشک کردەوە و عەبا ئاوریشمییەکەی بە دەوری خۆیدا پێچایەوە،
جونگکوک چووە ژووری نوستنە فراوانەکەی نهۆمی ٧٢ی تایبەت کە جگە لە خۆی و بێگومان بووکەڵەکەی کەس نەتوانێت بچتە ژوورەوە . چاوەکانی ڕاستەوخۆ چوونە سەر جێگاکە کە جیمینێکی خەوتووی لێ بوو. جیمین دوای نانخواردنی ئێوارە یان با بڵێین دوای دەرمان خواردن لە باوەشی خەوی لێکەوتبوو. جۆنگکوک چۆن دەیتوانی لە بووکەڵەکەی دوور بکەوێتەوە کە بە ئارامییەوە خەوتبوو و سەری لەسەر شانی بوو؟ بۆیە جونگکوک هەموو کارەکانی بەو شێوەیە تەواو کرد دواتر جیمینی هەڵگرت بۆ ژووری نووستن. باشە تەنها بوکەڵەکەی ئەو بوو. نابێت کەس ئەم دیوەی جیۆن جونگکوک ببینێت و کەسیش هەرگیز نایبینێت.

بەڵام برۆکانی جونگکوک گرژ بوون چونکە جیمینی لەسەر جێگاکە نەدۆزیەوە. چاوەکانی بە خێرایی بە ژوورەکەدا دەسووڕانەوە تا بووکەڵەکەی بدۆزێتەوە.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now