Chapter 47

306 82 64
                                    


"متمانە دەتوانێت مرۆڤ بگۆرێت...متمانە دەتوانێت ئازاری مرۆڤ بدات...وە لە کۆتایی دەتوانێت مرۆڤ لەناو ببات.."

~~~~~

جیمین لە تەنیشت خۆشەویستەکەیەوە هەستی بە متمانە و بەهێزییەکی زۆر دەکرد. جیمین دەیزانی هەمووان لە جیۆن جۆنگکووک دەترسن بەڵام... ھێشتا جیمین ترسی ھەبوو

چاوی ​​هەمووان لەسەر جۆنگکووک و جیمین بوون . بەڕاستی دیمەنێک بوو کە نەتدەتوانی چاوەکانتی لەسەر لابەریت. وە دەگمەن بوو کەسێک ببینیت لە تەنیشت ئەھریمەنێکەوە بێت، وە سەرەرای ئەوە چەندە پێکەوە بەهێز دەردەکەوتن، و چەندە سەرنجڕاکێش و جوان بوون پێکەوە.

کای و پاسەوانەکانی نەیانتوانی خۆیان لە زەردەخەنە بپارێزن چونکە هەستیان بە دڵخۆشییەکی ڕاستەقینە دەکرد.

لە کاتێکدا جین زۆر هەوڵی دەدا نەگری چونکە دڵی هەستی بە قورسایی دەکرد، بیری لەوە دەکردەوە کە دوای ڕۆشتنی جونگکوک چی ڕوودەدات.؟

سەردەمانێک دەترسان بۆ جیمین کە لەگەڵ جۆنگکووک سەلامەت نەبوو...وە ئێستاش؟

ھۆسۆک دڵخۆش نەبوو بەو دۆخە. هەستی دەکرد کە بە دڵنیاییەوە شتێک هەڵەیە. جیمین باش دەناسی و وەک برایەکی بچووک دەیبینی... هەرگیز لە ژیانیدا چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد جیمین تاوانبار بێت. وە پێشبینییەکانی ھۆسۆک هەرگیز ھەڵە نابێت.

نامجون کە هەر لەسەرەتاوە هەوڵی دەدا ڕاستییەکان بزانێت... ئێستا ڕووبەڕووی ترس ببوو سەبارەت بە هەموو شتێک. لە یەکەم جارەوە کە جیمین لە ئاهەنگی یەختەکەدا بینی، کوڕەکە دەنگێکی بێتاوانی هەبوو، بە هیونگ ناوی دەبرد، بۆ جونگکوک ئازاری پێگەیشت تا مردن، چەندین دەرفەتی لەدەستدا کاتێک جیمین دەیتوانی جونگکوک بکوژێت، لانیکەم دەیتوانی هەوڵی بدات.

وە تایهیۆنگ هەبوو، چاوەکانی بە فرمێسکی تووڕە دەدرەوشایەوە کاتێک سەیری ئەو کەسەی دەکرد کە لە تەنیشت جونگکوک بوو.

نەیتوانی هۆکاری ڕاستەقینەی توڕەیی خۆی بە وردی دەستنیشان بکات. ئایا ئەمە لەبەر ئەوەیە جیمین درۆی لەگەڵ کردووە؟ ئایا ئەمە لەبەر ئەوەیە کە جیمین فێڵی لە هەموویان دەکرد؟ یان لەبەر ئەوەیە جیمین کوڕی پارک جەیە؟

"ڕقم لێتە پارک جیمین. ئەوەندە ڕقم لێتە لەناوت دەبەم. تا مردن ئازارت دەدەم چونکە درۆت لەگەڵ کردم. ئەوەندە ئازارت دەدەم کە نەتوانیت سەیری جونگکوک بکەیت کاتێک دەتکوژێت. "،

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now