Chapter 66

331 92 29
                                    


"فــریـشتــە شــەیــتـانــەکەی خــۆشــدەویــست بــە بێ ئــەوەی گــرینــگی بە گــەرانەوەی خـــۆشــەویستــی بــدات بــەڵام چـــی ئەگــەر رۆژێــک ھـــەســت بــکــات کــە خــۆشــی دەوێـــت!"

~~~~~~~~

"بیبە بۆ ژووری خزمەتکارەکان  . لەوێ دەژی!"
سەرۆکی مافیاکە بە پێکەنینەوە فەرمانی دا لەکاتێکدا سەیری جونگکوکی تەمەن دە ساڵان دەکرد کە بەجدی بیری لە شتێک دەکردەوە.

"شتێکم هەیە بیڵێم."
جونگکوک بە دەنگی بەرز وتی و وای لە پیاوە مافیاییەکە کرد برۆکانی بەرز بکاتەوە.

"چییە؟ "

"براکەم بێنە ئێرە. هەرچیت بووێت من بۆتی ئەکەم ، تەنھا دەمەوێت براکەم شوێنی حەوانەوە و خواردن و پەروەردەیەکی دروستی هەبێت. "
جونگکوک بە دەنگێکی توندەوە وتی. دەیزانی دەبێت قسە بکات چونکە کەس، یەک کەس بەخۆڕایی بەزەیی و مرۆڤایەتی نیشان نەدەدا.

"بۆچی ئەوە بکەم ؟"
سەرۆکی مافیاکە پرسی.

"چونکە من دەمەوێت."
جونگکوک بە چاوە ئاگرینەکانی وتی  و کە هەمووانی تووشی شۆک کرد. چۆن منداڵێکی دە ساڵان بەو شێوەیە قسە دەکات؟ وە لەبەردەم کەسانێک کە دەتوانن لە چاوتروکانێکدا بیکوژن؟ بەڵام سەرۆک مافیاکە بە نهێنی حەزی لێی بوو. دەیزانی ئەو منداڵەی لەبەردەمیدا ئاسایی نییە. چارەنووس دەیکاتە ئەھریمنێک

"دەزانی دەتوانم تەنها بتکوژم. تۆ بۆ من جگە لە فەسادەیەکی بچووک هیچی تر نیت. "
سەرۆکی مافیاکە وتی بەڵام سەریان سوڕما جونگکوک زۆر بە ئارامییەوە وەڵامی دایەوە.

"ئایا ملیۆنان دۆلار بەفیڕۆ دەدەیت لە کڕینی فەسادەیەکی بچووک؟"
جونگکوک وتی وای لێکرد هەموویان شۆک بن

"باشە براکەت دەھێنم . وە چاوەرێ ئەکەم تا براکەت بکووژیت کاتێک دەبینیت ئەو خاوەنی  چەندین شتی لووکس دەبێت و چەندە ئاسوودە دەبێت لە کاتێکدا تۆ سواڵ دەکەی بۆ پاروێک نان لە کاتێکدا لە ژوورێکی پیس ئەخەویت"
پیاوە مافیاییەکە بە تووڕەییەوە هاوارێکی کرد بەڵام جارێکی تر جونگکوک هیچ دەربڕینێکی لەسەر ڕووخساری نەبوو.

"رێک کەوتین،"
ئەوە تاکە شتێکە کە جونگکوک پێش ئەوەی پشتیان لێ بکات وتی.

هەر لەو ڕۆژەوە دڵی وازی لە بیرکردنەوە هێنا. چۆن ڕێزی خۆی دەگرت تەنانەت دوای بینینی خۆی کە فرۆشرا؟ کەسێک دەیتوانی بیکڕێت، بە بێ نرخ ناوی ببات... ئایا شتێکی تر ماوە؟ تەنها وتی هەرچییەک بڵێن دەیکەم و دەبێت بیکات. بۆ بەڵێنەکەی، بۆ تۆڵەسەندنەوەکەی، بۆ باشترین هاوڕێی کە هەموو شتێکی بۆ بەجێهێشتووە. بەڵام ئایا دوای ئەمڕۆ لە ژیاندا بوو؟ لە ڕووی جەستەییەوە بەڵێ بەڵام لە ڕووی دەروونییەوە؟ نەخێر.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now