Chapter 43

335 81 47
                                    


"کـابـوسـەکان یـان رابـردوون یان پـێـشـبـیـنـیـەکن بــۆ داھــاتــوو..؟"

~~~~~

"مۆچی برا جوانەکەم ، چیم چیمەکەم! "

تایهیۆنگ و یۆنگی هەردووکیان وتیان کاتێک جیمینیان لە باوەش گرت

"زۆر بیری هەردووکتانم دەکرد باڵندەی خۆشەویستان"

جیمین چرپەی کرد کاتێک ئەم دوو هاوڕێیە لە باوەشەکە کشانەوە بەڵام هێشتا دەستەکانی جیمینیان گرتبوو.

"ھمم، پێناچێت وابێت! تۆ سەرقاڵی کەسێکی تایبەت بوویت..."،.

تایهیۆنگ بە شێوەیەکی منداڵانە هاوارێکی کرد و یۆنگی پێکەنی.

"ئایا برا گەورەکەم توڕەیە؟ سەیرکە ئێستا من لێرەم! "

جیمین وتی بە زەردەخەنەیەک کە چاوەکانی وون بوون کە بەس بوو بۆ ئەوەی ئەم هاوڕێیانەی بتوێنەوە

"چۆن لێت توڕە بم جیمینی بچووک.. تۆ نیعمەتێکیت لە هەموو ژیانماندا.. چۆن سوپاست بکەم مۆچی.... تۆ فریشتەیەکی. "،
تایهیۆنگ وتی و بە دڵەوە زەردەخەنەی کرد.
جیمین تەنھا زەردەخەنەی کرد

"سوپاس جیمینا... زۆر سوپاس بۆ تۆ کە هاتیتە ناو ژیانمانەوە ... بۆ ئەوەی هەوڵتدا باشترین هاوڕێی ونبووم بدۆزیتەوە... بۆ ئەوەی بوویت بە فریشتە بۆ جۆنگکووک ...".

تایهیۆنگ لە دڵەوە وتی.
هەموویان لەسەر قەنەفەکە دانیشتن و جیمین لە ناوەڕاستدا دانیشتبوو.

جیمین بە خۆشحاڵییەوە زەردەخەنەی دەکرد بەڵام بریقەی لەناکاوی چاوەکانی وایکرد تای و یۆنگی نیگەران بن. نەیاندەتوانی تێبگەن چی ڕوویداوە.

" جیمیننا چی ڕوویدا..؟"،

"هیچ نییە... ئەو.. ئەو تەنها جونگکوکی منە.... دەزانی کەسێکی زۆر باشە.. زۆر زیاتر لەوەی بیهێنێتە بەرچاوت...زەردەخەنەکەی... زەردەخەنەکەی باشترین شت بوو... کە بینیم... لە فریشتەیەک دەچوو..."،

جیمین وتی و کەسانی تر ئاهێکیان هەڵکێشا پێش ئەوەی درک بە چەند وشەی کۆتایی بکەن.

"تۆ زەردەخەنەکەیت بینی !؟ جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد!؟"،

تایهیۆنگ پرسی نزیک بوو هاوار بکات لە ڕاستیدا، یۆنگی تەنها بە ڕووخسارێکی شۆکەوە سەیری جیمینی دەکرد چونکە باوەڕ بەو قسانە نەدەکرد.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now