Chapter 62

481 83 106
                                    


"شــوێــنــێک کــە ھــەرگــیز نـەیوویــســتــووە بۆی بچــێت..کەچــی ئــێــســتا ویــســتوویــەتـــی ڵەگەڵ کـەســێکــدا بــیــکــات"

~~~~~~~

"زۆر سوپاس..."

جیمین بە زەردەخەنەیەکی جوانەوە وتی لە کاتێکدا چاوەکانی هێشتا دەدرەوشایەوە. جونگکوک بەردەوام بوو لە سەیرکردنی جیمین تا کەمێک سەری لە سەری بە هۆکارێکی نادیار دانا.

دوای چەند چرکەیەک کە بەبێ هۆکار چاویان لە یەکتر بوو، جونگکوک چاوی لێ دوور خستەوە و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە.

"شوێنم بکەوە..."
جۆنگکووک وتی و جیمین بەخێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و فرمێسکەکانی سڕییەوە و زەردەخەنەیەکی بۆ دانا.

جیمین سەیری دەوروبەری کرد و بینایەکی زەبەلاحی ناوازە لەبەردەمیاندا بوو. جیمین هەرگیز نەهات بوویە ئێرە. لە چێشتخانەیەک دەچوو. ئێستا تێگەیشت تەنانەت نازانێت بۆچی لێرەن بەڵام هەستی نەدەکرد ئەو بابەتە بخاتەڕوو چوونکە بە خۆشحاڵیەوە بەبێ هیچ پرسیارێک بەدوای جۆنگکووکدا دەڕۆیشت.

سەیری جونگکوکی کرد و تێگەیشت کە  لە ڕاستیدا سەیری دەکات. خێرا نزیک بووەوە

جۆنگکووک لەناکاو دەستی گرت. وەک لێکتێگەیشتنێکی کتوپڕ بوو لە نێوانیاندا کاتێک جونگکوک
رۆیشت  و جیمینێکی زەردەخەنەکار لە تەنیشتی ڕاکێشا.

پیاوەکانی بەردەم بیناکە نەوەد پلە کڕنۆشیان بۆ دانا و لەلایەن کارمەندەکان  پێشوازییان لێکرا جیمین زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک جونگکوک بەبێ ئەوەی تەنانەت سەیری کەسیش بکات، دەیکێشایە ژوورەوە.

کاتێک چوونەتە ناو شوێنەکە جیمین تێگەیشت کە جگە لە گارسۆنەکان کەسی تری لێ نەبوو بە تەواوی چۆڵە .

جونگکوک بەرەو بەرزکەرەوەکە ڕۆیشت جیمین نەیتوانی خۆی لە شوێنکەوتنی جونگکوک بپارێزێت کە دەستی  بە توندی لەنێوو دەستی  خۆشەویستەکەیدا بوو. وەک هەمیشە بەرزکەرەوەکە چۆڵ بوو و جیمین تێبینی کرد کە دەچنە نهۆمی سەرەوە یان دەکرێت باڵکۆنەکە بێت. بە ڕوونی سەری لێ شێوابوو

جیمین سەیری پێڵاوەکانی دەکرد، بیری لەوە دەکردەوە کە بۆچی لێرە لەم شوێنەن  بەڵام نەیدەزانی پێویستە پرسیار بکات یان نا. بۆیە هەڵیبژارد نەیکات. لەناکاو جۆنگکووک  چەناگەی جیمینی گرت و وایکرد گەنجەکە سەری بەرز بکاتەوە.

"بیر لەچی دەکەیتەوە  بووکەڵە؟"
جونگکوک پرسی و هەناسەدانی جیمینی گرت لە کاتێکدا رووخسارییان چەند ئینجێک لەیەکتر جیا بووەوە. جیمین نەیدەزانی بۆ... دوای ئەو هەموو کات و هەموو ئەو شتانەی کە لە نێوان خۆی و خۆشەویستەکەیدا ڕوویدابوو، هەمیشە هەستی دەکرد یەکەمجارە یەکتر ببینن، یەکەمجارە دەستیان لێبدرێت یان ماچ بکرێت.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now