Chapter 26

318 73 89
                                    


"بـــاشــە خــۆشـــەویـــســـتـــی شــێــتـــە.."

~~~~

جیمین بە ڕوونی بە تایهیۆنگی نەگوت بەڵام  مانای ئەوە نییە کە پێشبینی نەکردووە. تایهیۆنگ دەیزانی کە دەبێت شتێک بێت کە پەیوەندی بە جۆنگکووکەوە  هەبێت. ترسی ئەوەی هەبوو کە جونگکوک پێشتر یەکەم ئەرکی خۆی بە جیمین دابێت...کە کەسێک بکوژێت

زۆری نەخایاند تایهیۆنگ هەندێک پەیوەندی کرد و زانیاری لەسەر شوێنی لی جی هونی دۆزیەوە . گومانی لەەوە کرد ، دەیزانی جیمین ئەمشەو دەچووە ئەم یانەیە وە تایهیۆنگ هەرگیز نەیدەتوانی ڕێگە بە جیمین بدات بە تەنیا بچێتە ئەوێ تا کەسێک بکوژێت.

.

.

.

.

.

.

"زیرەکی خۆت بسەلمێنە بووکەڵەی بچووک ..."
جۆنگکووک بە سەیرکردنی شتێک لەسەر لاپتۆپەکەی وتی.

"با بزانین بەڕاستی دەتوانیت بیکەیت."،
جۆنگکووک پێش ئەوەی لە ئۆفیسەکەی دەربچێت وتی.

.

.

.

.

.

جیمین دوای ئەوەی ئەم شتانەی دەستکەوت، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا هەڵیگرت و بەڕاکردن گەڕایەوە بۆ بینای زانکۆ تا جانتاکەی هەڵبگرێت و ماڵئاوایی لە ھاورێکانی بکات.

کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بوو کە گەیشتە ماڵەوە. دەبوو بە خێرایی هەموو شتێک بکات. نەیدەزانی ئەم بیرکردنەوانە لە کوێوە هاتوون بەڵام دڵخۆش بوو .

بە لاپتۆپەکەیەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشت و سەیری ئەو یانەیەی کرد کە لە تێبینیەکە ئاماژەی پێکرابوو. ئەم یانەیە ئاسان بوو بۆ دۆزینەوە چونکە زۆر بەناوبانگ  بوو، تەنها بۆ ئەو کەسە دەوڵەمەندانەی کە حەزیان لە فڕێدانی پارەیە و خاوەندارێتی مافیای لی بوون.... بەڵام کێشەیەک هەبوو، بۆ چوونە ناو یانەکە، هەمووان پێویستیان بە کارتی تایبەت بە مافیای لی بوو

جیمین جارێکی تر ئەو وێنەیەی کە تای ناردبووی پشکنیەوە... پیاوێکە لە سەرەتای ٣٠ ساڵیدایە،
دواتر جیمین گەڕانێکی خێرا بۆ ئەو پیاوەی کرد کە دەبێ بیکوژێت.

"کەواتە تۆ نەفرەتیەکیت.. واو.."،

جیمین بە چاوەکانیدا وتی کاتێک هەندێک زانیاری خراپی لەسەر پیاوەکە دەستکەوت.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now