Chapter 60

366 88 38
                                    


"ھــەنــدێ جــار مــەتـرســیدارتـریــن شـوێنـــەکــان، لــە راستــیــدا ســەلامــەتــتــریــنن.."

~~~~~~

"ئێستا لە کوێم؟"
کوڕەکە دوای ئەوەی لە ژوورێکی نامۆدا لە خەو هەڵسا پرسی. چاوەکانی هەوڵیان دەدا خۆیان لەگەڵ ڕووناکی ژوورەکەدا بگونجێنن لەکاتێکدا هەوڵی دەدا هەستێتەوە.بەڵام بەھۆی برینەکانی ھیچ سوودی نەبوو

"دۆزەخ"
دەنگێکی قووڵی تر لەناو ژوورەکەدا دەنگی دایەوە، وایکرد ئەوی دیکە لەناکاو هەنگاو بنێتە دواوە و سەیری ئاراستەی دەنگەکە بکات.

"کیم تایهیۆنگ..."
کوڕەکە لە یەکەم نیگادا تایهیۆنگی ناسیەوە و بە تەواوی دڵخۆش نەبوو، هەروەک چۆن بینینی جونگکوک کابوسە، وە بینینی کیم تاهیۆنگ بە هیچ شێوەیەک سەلامەت نییە.

"چی-بۆچی لێرەیت؟ "
سێهون پرسی و تایهیۆنگ برۆکانی بەرزکردەوە.

" پێم وایە لەبری ئەوە پێویستە من ئەوەت لێ بپرسم."
تایهیۆنگ وتی.

"جۆنگکووک منی ھێنا ئێرە. من-من کار بۆ ئەو دەکەم."
سێهون وتی و تایهیۆنگ لەناکاو لە قەنەفەکە ھەڵساو و بەرەو ڕووی ڕۆیشت.

"تۆ بۆ کەس کار ناکەیت! ویستت جونگکوک بکوژیت! ئەی نەفرەتی! "
تایهیۆنگ هاوارێکی کرد کاتێک ملی سێهونی گرت، خەریک بوو بەو چەقۆیەی دەستی بیکووژێت.

"ویستم...بەڵام ئێستا نایکەم! من تەنها بۆ موڵک و ماڵی شایستەم و تەرمی پارک جیمین لێرەم! "
سێهون بەبێ ئەوەی بزانێت وتی بەمەش زیاتر خوێنی تایهیۆنگی کوڵاند.

تایهیۆنگ هاوارێکی کرد و بە توندی شەقێکی لە رووخساری سێهون دا، کە لە ئازاردا هێسکی دەکرد.

"هەرگیز شتێکی نەفرەتیت دەست ناکەوێت! پێش ئەوە، من دەتکوژم! پارچە پارچەت دەکەم "

"چەند ڕۆژێکی تر لە ژیانت بژی سێهون. بەم زووانە تامی مردنەکەت دەکەیت"
تایهیۆنگ وتی کاتێک سێهون فڕێدا و ژوورەکەی بەجێهێشت.

سێهون توڕە بوو وە سەری لێ شێوابوو

"من ئەو کەسە نیم کە تامی مردن بکەم. ئەوە تۆ دەبیت! ئیمپراتۆرەکەت و بوکەڵە نەفرەتیەکەی! وە هەموو شتێک هی من دەبێت!"
سێهون وتی کاتێک زەردەخەنەیەکی نەخوازراو لەسەر دەموچاوی دەرکەوت.

.

.

.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now