Chapter 74

331 89 47
                                    


"فــرمـــێــســکــەکـــانـــی ئــەو قـــســـانــەن کــە دڵــــی نــەیــــدەتـــوانـــی بـــیــڵــێـــت، بـــەڵــام فــریشــتـەکـــەی ئـــەیـــتـــوانـــی ھــەمــوو شــتــێــک بــبــیــســــتــــێ.."

~~~~~~

"جێم مەهێڵە...تکایە...."

جونگکوک وتی چاوەکانی داخست و خۆی لە سنگی جیمیندا شاردەوە لە کاتێکدا بچووکەکە بەردەوام لە باوەشی دەگرت

"هەرگیز ئەوە ناکەم. من لێرەم..و هەمیشە لێرە دەبم بۆ تۆ."
جیمین وتی هەوڵیدا فرمێسکەکانی بێدەنگ بکات

"ئارام بگرە تکایە... تۆ باشیت... هیچ کێشەیەک نییە... "

جیمین وتی و ماچێکی سەری جۆنگکووکی کرد جیمین هەستی بە ئازار دەکرد لە دڵیدا، نەیدەتوانی جونگکوکی بەم حاڵەتە ببینێت، تەنها دەیویست خۆشەویستەکەی بە هەر نرخێک بێت باش بێت.

دوای ماوەیەک لێدانی خێرای دڵی جۆنگکووک  ئارام بووەوە و هەناسە نایەکسانەکەی ئاسایی بووەوە. قۆڵەکانی هێشتا بەهێزتر لە جاران بە دەوری جیمیندا پێچرابووەوە.

"باشە...تۆ باشیت. سەیرکە من لێرەم و هەمیشە لێرە دەبم."
جیمین وتی کاتێک دەستی بە  پشتی جۆنگکووکدا دەھێنا  لە کاتێکدا جۆنگکووک  رووخساری  زیاتر لە نێوو  ملی جیمین نزیکتر دەکردەوە.

دوکەڵەکە خەریک بوو  نەمێنێت  بەڵام بۆنی سووتانی شتەکان لوتی جیمینی پڕ کردبوو ، هەناسەدانی و قسەکردنی لەگەڵ جونگکوک قورس دەبوو بۆی.

"سەیرکە.. سەرت بەرز بکەرەوە.. جونگکوکی.. سەیرم بکە.. من لێرەم.ئێستا  تۆ باشیت..."
جیمین وتی و هەوڵیدا جونگکوک سەیری بکات بەڵام گەورەکە نەدەجووڵایەوە.

جیمین هەوڵیدا خۆی ئارام بکاتەوە و فرمێسکەکانی ڕابگرێت. دەیزانی ئێستا پێویستە بەهێز بێت. جونگکوکی نزیک کردەوە ، پەنجەکانی بەشێوەیەکی ئارامکەرەوە بەسەر قژی  گەورەکەدا دەسوورایەوە

"باوه‌رم پێ بکه‌. هەرگیز ناڕۆم."

جیمین بە نەرمی لە تەنیشت گوێی جونگکوک وتی و ماسولکە گرژەکانی  لە دەوری کەمەری جیمین ئارام بوون.

"ب-بەراستی...؟"

دەنگە لەناکاوەکەی جونگکوک کە نزیک بوو لە نەبیستراو دڵی جیمینی شکاند. ئەم وشانە چەندە لاوازن..... بۆ کەسێک کە ئەهریمەنە بۆ... جیهان، ئەو کەسەی پێی دەوترێت بێ دڵ .....کە هەرگیز ڕێگە بە کەس نادات بچێتە ناو خاکەکەیەوە....لە ڕاستیدا ئەو بە تەنیایە لەنێوو تاریکییەکەیدا

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now