Chapter 76

308 88 32
                                    


"جـــووتــــێــــک بــــاڵــــی فــریشــتـەی کـــەوتـــوو،بــــەڵــــێ ئـــەوە مــــاڵــــی شــەیــــتـــان بـــوو..."

~~~~~~

جیمین لە ڕێگای گەڕانەوە بەرەو کۆشک خەوی لێکەوت. جونگکوک دەیزانی کەمەر و قاچەکانی جیمین ئازاری دەبێت ئەگەر بەم شێوەیە لەسەر پشتی بخەوێت. بۆیە  بە شێوازی ھاوسەرگیری  ھەڵیگرت   و بچووکترەکەش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی رووخساری  لە نێوو سینگی  نووقم کرد

جۆنگکووک زۆر دڵخۆش بوو کە ئەمرۆ جیمین ڵەگەڵی بوو لەھەمان کاتدا دڵتەنگ بوو   کە جیمین لەوێ بەو شێوەیە دەگریا.

جیمین شایەنی ئەمە نەبوو. بە هیچ شێوەیەک. جونگکوک دەیزانی ئەمڕۆ دایک و باوکی لەوێن و سەیری ئەوان دەکەن. تەنها دەیزانی. هەمیشە هەستی بە بوونی ئەوان دەکرد لەوێ. هەمیشە پێشتر وای لە جونگکوک دەکرد هەست بە بەدبەختی زیاتر بکات بەڵام ئەمڕۆ جیاواز بوو. چونکە جیمین لەوێ بوو. کە هەموو شتێک باش دەکات. هەروەها دەیزانی کە دایک و باوکی جیمینیان خۆشدەوێت، و ڕەنگە زەردەخەنەی بۆ بکەن.. لەوانەیە بیەوێت قژە شۆخ و شەنگە جوانەکەی بشێوێنێت و بڵێت 'جیمینی زۆر جوانە'... بەڵام نەیانتوانی.

جونگکوک زۆر باش دەیزانی کە دایک و باوکی دەیانەوێت کەسێکی وەک جیمین لە ژیانی بێت . بەڵام ئێستا سەیرکە...

باشە، جونگکوک ئێستا جیمینی هەیە. تەنها ویستویەتی جیمین بە دایک و باوکی بناسێنێت...

ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە هەموو شتێکی لەدەستدا، تەنانەت ئیرادەی ژیانیشی.... ئەم هەموو ساڵە بە تەنیا لەم ڕۆژەدا ئازاری چەشت... بەڵام ئەمڕۆ... جیاوازە. . ئەو جیاوازییەی کە وای لێکرد حەز بکات خەونی ژیانەوە ببینێتەوە... سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە... ئەو جیاوازییەی وای لێکرد جارێکی تر حەز بکات زەردەخەنە بکاتەوە، جارێکی تر ڕابکاتەوە...بەڵام ئەمجارە لەگەڵ کەسێکی تایبەت

"بەڵێنی دا. بە تەنیا جێم ناهێڵێت. دەزانم نایکات... وە ڕێگەی پێنادەم."
جونگکوک بیری کردەوە پێش ئەوەی خێراتر بڕوات بەو پێیەی درەنگ بوو . دەیزانی جیمین ماندووە.

خۆی هێشتا تایەکی کەمی هەبوو بەڵام ئایا گرنگی پێدەدا؟ نەخێر.

.

.

.

دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشک، جونگکوک بە وریاییەوە جیمینی لەسەر جێگاکە دانا بەبێ ئەوەی لە خەو هەڵسێت و بەباشی دایپۆشی . بڕیار بوو لەوێ بوەستێت و چەند کاتژمێرێک وەکو پەیکەرێک سەیری بچووکەکەی بکات بەڵام کاری دیکەی هەبوو کە ئەوەش گرنگ بوو. سندوقی دەرمانەکەی برد

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now