Chapter 14

327 86 86
                                    


"تـــەنـــیــشـــت تـــۆ....ئـــەم شـــوێــــنـــەیــــە کــە ھـــەمــیشــە لــێــی دەبـــم"

~~~~~~~

Jimin pov

هەستم بە دەست لێدانی سووک دەکرد لەسەر رووخسارم  بەڵام نەمدەویست ئێستا لە خەو هەڵبستم بۆیە چاوەکانم داخستبوو. بەڵام دەست لێدانی لێوەکانم کەمێک سەیر بوو و وە بۆنەکەی...

پاشان لەناکاو لە تەنیشت گوێمەوە...

"بوکەڵە بچووکەکە..."

هەستەکانم بە توندی لێیاندام ، ئەوە ئەو بوو. چاوەکانم کردەوە و...... بینم لێرە لە تەنیشتم دانیشتووە، دەستی لە تەنیشت ملمەوەیە و بەو زەردەخەنە دڵ رفێنەی سەیرم دەکات کە  وەک هەمیشە سەرسوڕهێنەر دەردەکەوێت.

چاوەکانم لە شۆکدا فراوان بوون جارێکی تر بێدەنگ بوومەوە. ئایا بەڕاستی لێرەیە؟ یان خەون دەبینم؟ چۆن و کەی هاتە ئێرە؟

من ناتوانم هیچ بڵێم جگە لەوەی سەیری بکەم نزیکە وا بیر بکەمەوە کە خەونە.

زەردەخەنەکەی فراوانتر بوو کاتێک پەنجەکانی بەسەر لێوی خوارەوەمدا ئەھێنا  و چاوە ماتەکانی راستەوخۆ بەرکەوتنیان ڵەگەڵ چاوەکانم بوون  .

"بیرت دەکردم بووکەڵەی بچووک ؟ "،

دەنگی ئەو بەتەواوی من دەلەرزێنێت ....کەواتە بەڕاستی لێرەیە؟ هێشتا سەرم لێ شێوابوو لە دۆخەکە بەڵام هەوڵمدا  سەرم بجوڵێنم.

"ئایا پێم نەگوتی هەمیشە وشە بەکاربهێنە؟"
بە ساردییەوە وتی وە ، ئەوە منی ترساند،، بەڵام ئەو وای ووت کەواتە بۆچی بیرم نەکەوتەوە، دەبێت هەمیشە گوێڕایەڵی بم.

"بەڵێ.. بیرتم دەکرد..."
وەڵامم دایەوە و زەردەخەنەیەکی بچووکم لەسەر رووخساری  بینی بەڵام لە ماوەی چەند چرکەیەکدا نەما و چاوم بڕییەوە چونکە ویستم ببینم  زەردەخەنە دەکات.

" کەواتە با بڕۆین"

ئایا بەڕاستی لێرەیە ؟ خەون نییە؟ بەڵام بۆ کوێ دەڕۆین؟

پێش ئەوەی بتوانم شتێک بڵێم یان بیکەم، بێ ماندووبوون وەک ستایلی ھاوسەرگیری هەڵیگرتم و دەستی کرد بە ڕۆیشتن بەرەو دەرگاکە.

چی بە جەهەنەم ڕوودەدات؟

هەوڵم نەدا ناڕەزایەتی دەرببڕم چونکە دەزانم بێ سوودە بەڵام لە قووڵایی دڵمدا دەزانم تەنها بیانوویەکە.......دەمەوێت لەگەڵیدا بڕۆم.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now