Chapter 70

325 89 46
                                    


" فــریشــتـەیــەکــی خــۆنــەویــســت ھــەرگــیز لــە بــری بــەخشــیــن داوای ھــیچــی نــەکــرد...تـەنــانــەت کــاتــێــک خــۆی لــەلایـــەن جـــنــۆکــەکــانــی خــۆیــەوە ئـــەشــکــەنــجە دەدرا.."

~~~

"تکایە چیتر لە تای تای توڕە مەبە..."

جیمین بە دەنگێکی نەرم و لە هەمان کاتدا داواکارانە وتی لە کاتێکدا جونگکوک بە ڕووخسارێکی بێ دەربڕین  سەیری دەکرد.

"بۆچی؟ بە تەواوی ڕوونی بکەرەوە بووکەڵەکەم؟ "
جونگکوک پرسی لە کاتێکدا چاوێکی چڕ و پڕی لە جیمین دەپاراست کە بەرامبەری دانیشتبوو و مێزێک  لە نێوانیاندا بوو.

"د-دەربارەی فایلەکە.. سانا  ویستویەتی بیدزێت.... ئەو کارەی کرد چونکە پێی وابوو فایلەکە شتێک بێت دەربارەی من"
جیمین وتی و جونگکوک قومێک  لە شەرابەکەی  دەستی خواردەوە.

"تا ڕادەیەکی راستە. ئیرەیی بە تۆ دەبرد. هۆکارێکی دیکەی مردنی ئەو کچە."
جونگکوک بە دەنگێکی ئاسایی بەبێ هیچ شوێنەواری دوودڵی وتی.

"ئایا لە ڕاستیدا مردووە؟".
جیمین بە خێرایی چاوی ترپاند و پرسی

"ئەو کەسەی بۆ ماوەی یەک مانگە شەش پێ لە ژێر زەویدا نێژرا، بە چی ناوی دەبەیت؟ "
جونگکوک پرسی بە دانانی پەرداخەکەی شەرابەکەی لەسەر مێزەکە. ڕووناکی کاڵەکە وایکرد رووخساری  بە چاوە تیژەکانی سەرنجڕاکێشتر دەربکەوێت. لەکاتی دانیشتنیدا بە تەواوی ئارام بووەوە کە وایکرد دڵی جیمین خێراتر لێبدات.

هەندێک جار جیمین لەبیری دەکات کە بوون بە جیۆن جونگکوک چۆنە. چەندە مەترسیدارە.

"پێم باشترە تۆ ببینم کە نەترسی بووکەڵە، لە ھیچ کەسێک مەترسە تەنانەت منیش "

جونگکوک وتی و وایکرد جیمین چاوەکانی فراوان بن، جونگکوک نەیدەزانی بۆچی وای وتووە بەڵام پەشیمان نەبووەوە، ئەوەی بیری لێدەکردەوە وتی.. ئەوەی هەستی پێدەکرد.

"بەڵام ئەو  تەنها.... من..."

جیمین نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات چونکە نەیدەزانی چی بڵێ. هەستی بە خراپیی کرد بۆ سانا. جیمین تێبینی ئەوەی نەکرد کە دەستەکانی جونگکوک بوون بە مشتێک و چاوەکانی تاریک بوون بە بیرکردنەوە لەوەی گوڵە ڕەشەکەی تەنانەت گرنگی بە سانا دەدات. بیرکردنەوەکە لە یەک کاتدا توڕەی کرد بەڵام....نەیدەویست پیشانی جیمین بدات....بە هۆکارێک.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now