Chapter 91

375 80 37
                                    


"ئـــەوەنـــە بــە قــووڵـــی و شـــێــتـــانە فــریــشــتـــەکـــەی خــۆشــەویــســـت ، گـــریـــنـــگ نـــەبـــوو بـــە خــۆپــەرســـت نـــاوی بـبــەن"

~~~~~~~

ڕۆحی جونگکوک و جیمین لە قووڵایی گەلەئەستێرەکەدا دەکەوتنە خوارەوە لەکاتێکدا یەکتریان بە تووندی گرتبوو. ڕووناکی درەوشاوەی ئەستێرەکان لە کاتی ماچکردنیاندا لەسەر رووخساریان  رەنگدانەوەی ھەبوو

جونگکوک هەوڵیدا تا دەتوانێت بە توندی جیمین بگرێت، ئازاری ترس هێشتا سنگی دەسووتاند  تەنانەت لە کاتێکدا وازی لە ژیانی هێنا بۆ ئەوەی لەگەڵ جیمینەکەی بێت. ئێستا هیچ شتێک ناتوانێت لەیەکتر جیایان بکاتەوە...بەڵام ئەی خۆشبەختیەکان؟ ئەو خۆشی و خۆشەویستی و خەمخۆرییەی جیمین شایەنی بوو ؟

جونگکوک هەستی بە خۆشەویستێکی شکستخواردوو دەکرد کاتێک فرمێسک بە چاوەکانیدا دەهاتە خوارەوە. ئایا بڕیار نەبوو دڵخۆش بێت کە دواجار توانی بۆ هەمیشە لەگەڵ جیمینەکەی بێت...؟ کەواتە بۆچی هەستی بە تاوانباریی دەکرد؟

بۆچی جونگکوک نەیتوانی لەگەڵ جیمین بکەوێتە قووڵایی گەلەئەستێرەکە بەبێ ئەوەی هەست بکات جیمینەکەی کوشتووە!؟ خۆشەویستەکەی و منداڵە لەدایک نەبووەکەی کوشت کە شایەنی هەموو خۆشییەکی دونیا بوون؟

جونگکوک نەیدەزانی کەی رووخساری لە نێوو  ملی جیمین نووقم کرد بۆ ئەوەی گەرمی بدۆزێتەوە بەڵام بۆچی ھەستی دەکرد دەست لێدانی  خۆشەویستەکەی لەدەست دەدا؟

بۆچی جیمین جارێکی تر کاڵ دەبووەوە!؟ نەخێر نەخێر! جونگکوک بەرگەی نەدەگرت! جیمینی تووندتر گرت  بەڵام هەمووی بێهودە بوو.

"جیمین مەڕۆ! تکایە! جیمین!!! "
جونگکوک ویستی هاوار بکات بەڵام هیچ لە قوڕگی دەرنەدەچوو.

"ئێمە شایەنی زیاترین جونگکوکی..."

ئەوە تاکە شتێک بوو کە جیمین وتی پێش ئەوەی جونگکوک جیمین ببینێت لە باوەشی دوور دەکەوێتەوە. نەیتوانی هیچ بکات کاتێک  جارێکی تر هەستی بە ئازارە بەرگە نەگیراوەکەی سنگی و سووتاوی پێستی دەکرد. بەڵام زۆر گرنگی پێنەدەدا.

جونگکوک نەیدەتوانی لە هیچ تێبگات  پێش ئەوەی دەستی بۆ جیمینە کاڵەکە درێژ بکات ، بینینی کاڵ دەبوو تا ھەموو شتێک بە تەواوی رەش بوو

.

.

.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now