Chapter 37

326 76 67
                                    


"ئـەو ھـەرگـیـز درۆی نـەکــرد، تـەنـھـا  ئـەو دەرفـەتـەی بـە دەســت نـەھــێــنـا بۆ ئــەوەی راستـیــەکان بڵێت.."

~~~~~

"زۆر ڕقم لە درۆزنەکانە بووکەڵەی بچووک . بۆیە تۆ باشی تا دەزانم تۆ یەکێکی لەوانە "،

ئەم قسانە لە دەمی جۆنگکووکەوە هاتنە دەرەوە و وەک چەقۆیەکی تیژ وابوو بۆ  دڵی جیمین . ئاوی گەرم بە تەواوی جەستەیان ئەھاتە خوارەوە، جیمین بەردەوام سەیری چاوەکانی دەکرد.

بە جۆرێک جۆنگکووک  هەستی دەکرد ئەو کوڕە بچووکە لە باوەشیدا ڕاستەوخۆ سەیری ڕۆحی خۆی دەکات کە پێی وابوو زۆر لەمەوبەر ون بووە.

~~~~~

Jimin pov

لە ناوەوە زۆر دەترسێت.... لە ناوەوە زۆر ئازاری هەیە و لە چاوەکانیدا دەردەکەوێت، نازانم بۆچی خەڵک شکست دەهێنن لە بینینی ئەوی  ڕاستەقینە.

درۆکردن...ئەوە دوا شتە کە دەمەوێت لەگەڵیدا بیکەم....بەلام چاوەرێکە!

درۆ کردن ؟ ئای نا نا نا من کردم! ناوی راستی خۆمم پێ نەگوت...

دەبێ پێی بڵێم! پێویستە بزانێت! چی ئەگەر لێم خۆش نەبێت؟....نا نا نا ناتوانم ڕێگە بدەم ئەوە ڕووبدات..نا..بەڵام بەڵێنم بە دایکم دا...ئایا باسی جۆنگکووکی بۆ بکەم و دواتر  بە جۆنگکووک بڵێم؟

نەخێر...ئەگەر درەنگ بوو چی؟ ئەی ئەگەر لێم خۆش نەبێت گەر دواتر پێی بڵێم؟ ئەو منی کردە گووڵە ڕەشەکەی خۆی... شایەنی ئەوەیە هەموو شتێک دەربارەی من بزانێت...

من زۆرم خۆشم دەوێت... بەڵام دایکم وتی ناوی بنەماڵەی ڕاستەقینەی خۆم بە کەس نەڵێم و کاتێک دوایین جار پرسیارم کرد وتی سەرەتا  پێم  بڵێ کێیە کە دەتەوێت پێی بڵێیت،  پێموانییە ڕێگریم لێبکات ئەگەر ئەو کەسە بێت کە خۆشم دەوێت ڕاستە؟

~~~~~~

جۆنگکووک بە شڵەژاویەوە لە چاوەکانیدا سەیری جیمینی کرد کە لە باوەشیدا بوو . بە ڕوونی دەیبینی کە کوڕەکە بیر لە شتێک دەکاتەوە و ڕەنگە شتێک فشاری بخاتە سەری. بە جۆرێک جۆنگکووکی نائارام کرد... چی دەبێت ئەگەر جیمین ئێستا هەموو شتێکی ڕەت بکاتەوە؟

چی دەبێت  ئەگەر جیمین ئێستا بڵێت هەرگیز خۆشم نەویستووی؟

بەڵام ئایە ئەمە بۆ جۆنگکووک  گرنگە؟

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now