Chapter 88

350 85 135
                                    

کۆمێنت لە  نێوو دێرەکان جێ بێڵن ♡'・ᴗ・'♡

"رەنــــگــــە واقــیـــع بـــە ئـــازار بـــێـــت، رەنـــگـــە چــــارەنــــووس لــەیـــەکــتـــریــــان جـــیــان بــکــاتـــەوە ، بـــەڵـام ھــەمـــیـــشــــە زنـــجـــیـــرەیــــەک دەمــێــنــێــتــەوە بــەنـاوی خــۆشــــەویـــســــتــــی ."

~~~~~~

جیمین ئیتر نەیدەتوانی بگری ، کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم کۆشکەکەیدا وەستاند، کە بڕیار بوو ئەمشەو خۆشەویستەکەی تێیدا ببینێت و دڵخۆش بن بەیەکەوە . لە مرۆڤێکی مردوو دەچوو. چاوە جوانەکانی مردوو و سوور دەردەکەوتن. رووخسارە فرمێسکاوییەکەی تاریکی نیشان دەدا و کۆتایی دڵتەزێنی ئەوانی هاوار دەکرد. بڕیار بوو خۆشەویستەکەی ببینێت... دڵی هەستی بە بێهێزی دەکرد و چاوەڕێی مردن بوو . بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە هەناسەدانی نایەکسان بوو. هەر کەسێکی تر بوایە تا ئێستا بێهۆش دەبوو.

دوای سڕینەوەی خوێنەکە، کە لە لوتیەوە، لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی. ئیتر نەیدەویست خاڵە لاوازەکانی خۆی پیشانی خۆشەویستەکەی بدات.

لەگەڵ هەر هەناسەیەکدا بیری لەوە دەکردەوە کە چەندە بە ئازارە مردنی خۆی دەوێت. خەونە گەشاوەکانی، ژیانی پر لە خۆشەویستی... هەموو شتێک دەمێک بوو لەبیرکرابوو...تاکە شتێک کە دەیتوانی بیری لێبکاتەوە ئەوە بوو ئەگەر بتوانێت لێخۆشبوونی خۆشەویستەکەی بەدەستبهێنێت... بیری لە هیچی تر نەدەکردەوە جگە لەوەی چۆن کوڕی ئەو ئەهریمەنەیە کە ژیانی جونگکوکی تێکدا......کووری کەسێکە کە ڕۆژانە ئازاری دایکی دەدا.

ڕۆحی جیمین لە تاوانباری و ئەوپەڕی بێزاری بەرامبەر بە خۆی دەسووتێت. ڕقی لەوە بوو کە ئێستا کێیە

وە بڕیاریدا، هەرچی بزانێت، بە خۆشەویستەکەی بڵێت و بە خۆشحاڵییەوە دەستبەرداری ژیانی بێت ئەگەر جونگکوک بیەوێت... تەنانەت ئەگەر جونگکوک خۆی نەیکوژێت، خۆی ژیانی خۆی لەناودەبات چونکە تاوانباری و ئازار و ڕق و کینە زۆر بوو بۆ ئەوەی جیمین بەرگەی بگرێت. ئیتر بەرگەی خۆی نەدەگرت. ئەو خۆشەویستییەی لە هەموو ئەم ساڵانەدا هەوڵی کۆکردنەوەی بۆ خۆی داوە و خەونی بە خۆشەویستی و بەختەوەرییەوە دەبینی، بەڵام ھەموو لە ژێر پێی چارەنووسدا چەقێندرا... ئێستا تەنها ڕق و کینە و بێزاری بوو بەرامبەر بە خۆی. وە خۆشەویستی...؟ شایانی ئەوە نەبوو.

جیمین بە هەنگاوی هێواش و سەری دابەزی و چووە ناو ماڵەکەیەوە. رەنگە ئەمڕۆ جیاواز بوایە ئەگەر ئەو پارک جیمینە نەبوایە کە لە راستیدا بوو.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now