Chapter 86

456 84 86
                                    


"ھــــەنـــدێــــکـ راســــــتـــــی زۆر بــــە ئـــازارن بـــۆ بــیـــســـتـــن...راســـــتـــــە!؟"

~~~~~~~~

بەیانی بوو و جونگکوک زانی دوای ئەوەی جیمین لە خەو هەڵسێت، دەڕوات. جونگکوک نەیدەویست واز لە جیمین بھێنێت.. وە نەیدەتوانی بە جیمین بڵێت نا. ڕەنگە بچووکەکە پرسیار نەکات یان هیچ نەڵێت دژی بڕیارەکەی بەڵام دەیزانی جیمین دڵتەنگ دەبێت و ئەوە دوا شت بوو کە دەیویست.

ئاخر ئەو دەیەوێت جیمین بەردەوام زەردەخەنەی لەسەر ڕووخساری بێت. بووکەڵەی ئازیز دەبێت هەمیشە دڵخۆش بێت. ئامادە بوو خۆی بۆ جیمین بگۆڕێت. تەنها پێویستی بەوە بوو ڕۆژێکی تر چاوەڕێ بکات و خۆی ئامادە بکات بۆ ملکەچبوون... دوای ئەوە هەمووی لەسەر بووکەڵەکەیەتی...... وە داوای لێبوردن دەکات ئەگەر جیمین بیەوێت ملیۆن جار داوای لێبووردن دەکات ھەموو شتێک دەکات . بەڵام تاکە شت کە ناتوانێت بیکاتە ئەوەیە ڕێگە بە جیمین بدات بروات .... ئاخر ئەو ژیانی ئەوە گەر جیمین نەبێ ئەوش بوونی نابێت

جونگکوک پاڵکەوت و بە نەرمی لێوەکانی لەسەر لێوی پەمەیی ئاوساوەکانی جیمین دانا

جیمین چرپەیەکی ھێواشی کرد و چاوەکانی هێواش هێواش کرانەوە پێش ئەوەی دەستی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بچێتە نێوو قژی جونگکوک . جیمین نەیدەزانی کە لە خەو هەڵدەستێت و خۆشەویستەکەی بەم شێوەیە ماچی دەکات.... ئەو بڕە خۆشەویستیەی هەستی پێدەکرد بەس بوو بۆ ئەوەی تا دوا هەناسەی لە چنگی خۆشەویستەکەیدا بمێنێتەوە.

جونگکوک کەمەری جیمینی گرت و نزیکتری کردەوە بۆ ناو ماچەکە و دوای ماوەیەکی کەم جیمین لە ژێر فەرمانی جونگکوکدا بوو،

"بەیانیت باش جونگکوکی..."
جیمین بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک جونگکوک ماچێکی نێووچاوانی کرد

"بەیانیت باش  "
جونگکوک وتی و جیمین بە خێرایی چاوی ترپاند پێش ئەوەی زەردەخەنە بکات. چۆن ئەم پیاوە هەر چرکەیەک وای لە جیمین دەکرد زیاتر عاشقی بێت.؟

.

.

.

.

هەردووکیان ئەمڕۆ زیاتر لە خولەکێک نەیانتوانی ڕێگە بە یەکتر بدەن. بۆچی هەستیان دەکرد ئەم ساتانە زۆر بەنرخن و ناتوانێت دووبارە ببێتەوە؟

کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی بوو و جونگکوک بە دەربڕینێکی بێ سۆز و لە هەمان کاتدا زۆر ونبووەوە خەریکی ئامادەکردنی ژەمی بەیانیان بوو. وە جیمین خۆی ئامادە دەکرد.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now