Chapter 92

279 80 12
                                    


"لــــە زۆربــەی یــادەوەریـە کـاڵــەکـانـیـدا تــەنـھـا شـتـێـک کــە فــریــشــتـــەیـەک دەیـتـوانــی بــیــبــینــێت خــۆشـەویـستــە مـیـھــرەبـانــەکـەی بــوو لــەسـەر تــەخــتــی شــەیــتــانـــێــکـدا"

~~~~~~~

"جۆ-جۆنگکوکی...؟"
جیمین بانگی کرد کە بینی دەرگای پشتەوەی کراوەتەوە، ترپەکانی دڵی خێرا
لێیدەدا بەهۆی هەندێک ترسی نەناسراوەوە.

"ئایا تۆ لەوێی... جونگکوکی؟ تکایە... جارێک وەڵامم بدەرەوە..."
جیمین بە دەنگە لەرزۆکەکەیەوە بانگی کرد کاتێک لە دەرگای پشتەوە هاتە دەرەوە.

کەش و ھەوای دەرەوە زۆر سارد بوو و جیمین ئێستا درکی بەوە کرد. تەنها کراسێکی تەنکی لەبەردا بوو و ئەوە وای لێکرد بلەرزێت بەڵام ئایا گرنگی پێدەدا؟ نەخێر.

لێرە و لەوێ سەیری دەکرد. ئێستا هەموو شتێک بێدەنگ بوو. نە دەنگ و نە هاوار و هیچ شتێک و وەک هەمیشە بێدەنگیەکە بۆ جیمینی قورستر کرد

هەموو شتێک هێمن بوو، تەنها گڵۆپی زەردی دیواری باخچەکە هەوڵی تیشکدانەوەی ڕووناکی دەدا لە شەوی تاریکدا.نەیدەزانی چی بکات. هەر لە ئێستاوە فرمێسک لە چاوەکانیدا دەدرەوشایەوە. ئایا پێویستە هاوار بکات؟ ئایا پێویستە ڕابکات بۆ ماڵی یۆنجون و داوای یارمەتی بکات؟

"جۆنگکوکی..."
دەنگێکی لاواز و ناسک لە دەمی جیمین هاتە دەرەوە، چونکە دەترسا شتێک بەسەر خۆشەویستەکەیدا ھاتبێت.وە زیاتر دەترسا کاتێک ، گۆشەیەکی جیاوازی مێشکی هاواری دەکرد
"جیمین بەڵێنەکە مەشکێنە! ئەگەر تووشی کێشە بوو تۆ ئەو کەسەی کە دەبێ ڕزگاری بکەیت! یارمەتی بدە! دەبێت بگەیتە دەستی! دەبێت ئەنجامی بدەیت جیمین! "

تەنها ئەم بیرکردنەوانە وایکرد جیمین توڕە بێت سەبارەت بەم کەسە نەناسراوە کە ڕەنگە ئازاری خۆشەویستەکەی بدات. وە کەسێک لە ناویدا هاواری دەکرد کە هەرکەسێک بوێری ئازاردانی خۆشەویستەکەی بدات کۆتایی پێبهێنێت.

چاوەکانی جیمین کەوتنە سەر ئەو دارە براوانەی کە بە ڕێکوپێکی لە لایەکەوە کۆکرابوونەوە و بە خێرایی لێیان نزیک بووەوە و یەکێکیانی ھەڵگرت. ترسی چاوەکانی گۆڕا بۆ وریایی کاتێک لێرە و لەوێ سەیری دەکرد و بڕیاریدا سەرەتا بۆ کوێ بچێت.

"جۆنگکوکی... تکایە وەڵامم بدەرەوە... تۆ لەوێیت؟"
جیمین پرسی، دەنگی نیگەران بوو بەڵام ئەمجارەیان بەهێز بوو کاتێک بە وریاییەوە بەرەو دەروازەیەک ڕۆیشت

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now