Chapter 95

402 76 19
                                    


"راســــتـــیــەکـــان ھــەرگــیــز نــاتــوانــرێــت بــۆ ھــەمـــیــشــە بــنــێــژرێــن، ھـەرچــەنـــدە زیــاتـــر فـــشــاریـــان بــخــەیـــتــە ســەر ،قـــبـــووڵـــکـــردنـــیــــان بـــە ئــازارتـــرە.."

~~~~~~

"ئاگاداری خۆتبە باشە خۆشەویستەکەم ؟ زۆر مەچۆ بەر خۆر. پشوو بدە و ھەموو ئەم شتانە بخۆ کە بۆم ئامادە کردووی. کاتێک دەگەڕێمەوە نابێت هیچ خواردنێک ببینم. وە کاتێک گەرامەوە ئەتبەم بۆ پێشانگاکە "
جونگکوک وتی و جیمین بە شەرمەوە سەری لە سەری خۆی دانا دوای ئەوەی بە چەندین هەست و سۆزی جیاوازەوە سەیری جونگکوکی دەکرد.

"پێویست ناکات برۆین بۆ پێشانگاکە تەنھا ئەوەی دەمەوێت تۆیت "
جیمین وتی و جونگکوک دەستەکانی گرت

"چۆن دەتوانم جیمینەکەم نەبەم بۆ پێشانگاکە کە زۆر بە پەرۆش بوو بۆی ؟"
جونگکوک بە زەردەخەنەوە وتی، وایکرد جیمینیش زەردەخەنە بکات. بەڵام شتێک لە مێشکی جیمیندا دەگوزەرا کە وای لێکرد بە جیاوازییەکی کەمەوە سەیری خۆشەویستەکەی بکات.

"بەیبی...؟"
جۆنگکوک رووخساری  جیمینی کوپ کرد و وای لێکرد لە بیرکردنەوەکانی  دەربچێت.

"ئۆه..بەڵێ جونگکوکی؟"
جیمین بە چاوتروکاندنەوە پرسی.

"ئایا شتێک هەڵەیە؟ هەست بە باشی ناکەیت؟ گەر دەتەوێت ئەمرۆ نارۆم.."
جونگکوک بە نیگەرانییەوە پرسی و جیمین یەکسەر سەری لەقاند. نەیدەتوانی  ڕێگە بدات جونگکوک  ئەمرۆ لە ماڵەوە بمێنێتەوە. دەبێت هەموو شتێک بزانێت

"نا نا... من بە تەواوی باشم... من تەنها..."
جیمین لەناکاو وەستا.

"تەنها تۆ؟"

"ئایش، من باشم! تەنھا  ​​زۆر بیرت دەکەم... زوو بگەرەوە تکایە..."
جیمین لە دڵەوە وتی. بەڕاستی نەیدەتوانی لە خۆشەویستەکەی  دوور بکەوێتەوە.

چاوەکانی جونگکوک نەرم بوون، ھەروەھا دڵی لە خەم و پەژارە گرژ بوو . بۆچی دەبێت جیمین ئەوەندە  خۆشی بوێت؟

"من ئەیکەم بەیبی ... هیچ شوێنێک نییە لە دونیادا بۆی بچم تەنھا باوەشی تۆ نەبێت...بۆیە ھەوڵدەدەم  بە زووترین کات بگەرێمەوە "
جونگکوک وتی و جیمین یەکسەر قۆڵەکانی بە دەوری جۆنگکووک پێچایەوە و بە توندی لە باوەشی گرت.

"چاوەڕێت دەکەم جونگکوکی.. جیمینەکەت هەمیشە چاوەڕێت دەکات"
جیمین بە چرپەوە وتی

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now