Chapter 63

332 91 42
                                    


"دەتـوانـیـن کەسـە ئـازیــزەکانـمــان رزگــــار بــکــەیــن ئـــەگـــەر بـــمــانــەوێــــت !"

~~~~~~

"ئەم شوێنە خواردنی دڵخوازی منی هەبوو و باوکم هەمیشە ڕێگەی پێدەدام هەرچیم بوێت بیخۆم سەرەڕای قسەی دایکم. وە دیمەنی شارەکە هەر وەک ئێستا نایاب بوو. "

جونگکوک نەیدەزانی بۆچی هەستی بەو حەزە دەکرد هەموو ئەو شتانەی لە مێشکیدا بوون بیگێڕێتەوە. چاوە گەشاوە و وریاکانی جیمین، شاردنەوەی بۆی  قورس دەکرد. چاوەکانی جیمین وایان لە جونگکوک دەکرد هەست بە ئاسوودەیی بکات وەک ئەوەی پێشتر هەستی پێ نەکردبێت.

"١٥ ساڵە دەبێت کە دوایین جار هاتمە ئێرە. شوێنێک بوو کە زۆرجار دوای گەڕانەوەی دایکم و باوکم لە هەر گەشتێکی بازرگانیی ئەھاتین . ئەوانیش ئەم شوێنەیان خۆشدەویست، هەر وەک من. "
جونگکوک بە یەکدەنگی وتی و لەگەڵ ئەوەشدا جیمین گوێی لە ئازار و خەم و پەژارە هەستپێکراوەکان بوو لەو دەنگە تاریکەدا.

جیمین نەیدەزانی چی بڵێ، چۆن وا لە جونگکوک بکات واز لە ئازاردانی خۆی بهێنێت لە ناوەوە.

"دوای ئەوان هەرگیز نەهاتمە ئێرە. هەروەها لەو کاتەش توانای هاتنم بۆ ئێرە نەبوو. "
جونگکوک بە پێکەنینێکی تاریکەوە وتی کاتێک دەستی ڕاستی خۆی خلیسکاند بۆ ملی بەرچاوی جیمین، پەنجەکانی بەرەو سەرەوە و خوارەوە دەهێنا....

"دوای ئەوە  ئەو منداڵە دەوڵەمەندە لەلایەن گارسۆنەکانەوە دەرکرا  چونکە لەکاتی شۆردندا قاپێکی شکاند، باشە ئەوە گەمژەیی من بوو. چاوەڕوانی میهرەبانیم لێیان دەکرد."
جونگکوک وتی و دڵۆپێک فرمێسک چاوەکانی جیمینی جێهێشت.

"هەستیان نەبوو  بۆ ئەو منداڵە  نۆ ساڵانەیە کە قاپەکانیان ئەشووشت، چونکە پیس و هەژار و بەزەییدار دەردەکەوت."
جونگکوک وتی لێوەکانی فشارخستە سەر ملی جیمین

جیمین دەستی بە پشتی جونگکوکەوە گرت ، دەیزانی جونگکوک باسی ئەو ژیانە نەھامەتیەی بۆ دەکات کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

"بەڵام کاتێک بەهێز بوو، لێی دەترسان. ڕێزیان نیشان دا تەنها بۆ پارە. ترس وای لێکردن سەیریقاچەکانیان بکەن و بە هێنانی ناوی ئەو کوڕە بەزەییدارە بلەرزن. "

"زۆر درندەن..."
جیمین بەزەحمەت وتی کاتێک گازەکانی جونگکوک گەیشتنە ملی. زۆر قورس بوو کاتێک جونگکوک هەموو ئەمانە بە جیمین دەگوت و لە هەمان کاتدا هەموو ئەمانەشی دەکرد.

"هێشتا درەندەن بوکەڵە. تەنها جیاوازی ئەوەیە کە ئێستا دەسەڵاتم هەیە. هێزێک کە ناتوانن بەرامبەری بوەستن.''
جۆنگکووک  وتی پێش ئەوەی لێوە تەنکەکانی بە لێوی گێلاسی جیمینەوە بنێت .

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now