Chapter 90

435 82 59
                                    


"چـــارەنــووس لــەیــەکــتــر جــیــایــان کــردەوە ، بـــەڵام شـــتـــێـــک ھــەیـــە بـــە نـــاوی 'شـــایـــســتە' شـــایــەنــی ژیــانـــێــک بـــوون بــەیــەکــەوە چــوونــکــە خــۆشــەویــستــیــان بـــەرزتــریـــن ســـنــوورەکــانــی شـــکــانـــد"

~~~~~~

"ھ-ھەمووی ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە...  تۆ دڵخۆش و سەلامەت بیت...تەنھا شتێک کە من دەمەوێت ئەوەیە..خۆشە ویست بیت، وەک ئەوەی شایەنتە جونگکوکی .....وە زۆرم خۆش دەوێیت... ئا-ئاه... زۆر ... وە ...هەمیشە دەیکەم... ببورە......."

کورێکی فریشتە کە بە خوێن داپۆشرابوو دواجار وتی کاتێک بۆ ھەمیشە چاوەکانی داخست لە نێوو باوەشی خۆشەویستەکەی

.

.

.

.

"نا...نەخێرر جیمین!"

جونگکوک بە فرمێسک و ترسەوە لەخەو ھەڵسا ھەناسەدانی نایەکسان ببوو ترپەکانی دڵی بەشێوەیەکی نەگبەتانە خێرا بوو

نەیتوانی فرمێسکەکانی بوەستێنێت کاتێک ئەو یادەوەرییە زیندوو و ترسناکانە وەک زریانێکی کوشندە کەوتنە ناو مێشکیەوە.

بەڵام پێویستی بەوە بوو خۆی بوەستێنێت  لە پێناو ئەو کەسە تایبەتەی کە لە تەنیشتی پاڵکەوتبوو، لەنێوو قۆڵەکانی بوو ... بەڵێ ئەو کەسە جیمین بوو، دڵی جونگکوک، هۆکاری زیندووبوونی، خاوەنی  جونگکوک .

جونگکوک بە بێدەنگی فرمێسکەکانی سڕییەوە پێش ئەوەی بە نەرمی قژی جیمین ناز بکات کە بە ئارامییەوە خەوتبوو رووخساری لە نێوو ملی خۆشەویستەکەی نووقم کردبوو 

جونگکوک بە ئاسوودەیی زەردەخەنەی کرد کاتێک دووبارە و سێبارە تێگەیشت کە جیمینی لەدەست نەداوە. خۆشەویستەکەی لە  باوەش گرتەوە. ئارام بووەوە کە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و جیمین هێشتا لەلایەتی و خاوەنیەتی

چەند خولەکێک سەیری رووخسارە خەوتوەکەی جیمینی کرد، وەک ئەوەی یەکەمجار بێت جیمین ببینێت.چاوەکانی،  ​​دڵی تەنها لەسەر جیمین  بوو. نەیتوانی خۆی بپارێزێت و هەست بە ئاوی چاوەکانی نەکات کاتێک زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی دروست بوو. بە نەرمی دەستی لە رووخساری  جیمین دا و تاڵە شۆخ و نەرمەکانی لەسەر چاوەکانی دوورخستەوە

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now