Chapter 59

384 89 50
                                    


"ئەھــریـمــەنەکــە زۆر گــیرۆدەی فــریشـــتــەکــەی ببوو بــەبــێ ئــەوەی بــزانــێت..."

~~~~~~

" براوە... جیۆن جیمین!!"

پێشکارەکە هاوارێکی بەرزی بەدوای خۆیدا هێنا. جیمین هێشتا چاوەکانی داخستبوو، هەوڵی دەدا پرۆسس بکات کە ئایە ئەو شتەی بیستبووی ڕاستە یان نا. بەڕاستی باوەڕى نەدەکرد.

تایهیۆنگ و ئەوانی تر وەستان و چەپڵەیان لێدا و زەردەخەنەی شانازییان لەسەر لێوەکانیان دەردەکەوت.

"چاوەکانت بکەرەوە و زەردەخەنە بکە بووکەڵەکەم..."

جۆنگکووک بەبێ ئەوەی بزانێت لە ژێر هەناسەیدا وتی چونکە تاکە سەرنجی لەسەر ئەو کوڕە بیست ساڵانە بوو کە لەسەر ستەیچ  وەستابوو و چاوەکانی داخستبوو.

جیمین لە کۆتاییدا چاوەکانی کردەوە، تەنها بۆ ئەوەی فرمێسکی گەرم لە چاوە جوان و مروارییەییەکانیەوە بدرەوشێتەوە. ئای چۆن بە درێژایی ژیانی خەونی بەم شتەوە بینیبوو.

زەردەخەنەیەکی ناوازە لەسەر لێوە جوانەکانی جیمین کۆبووەوە کاتێک چاوەکانی دەگۆڕان بۆ مانگی هیلالی. زەردەخەنە تەواوەکەی ئەوەندە میهرەبان بوو کە دڵی خەڵکی دەتواندەوە ... ئەو خۆشبەختییەی کە هەستی پێدەکرد، نەیدەتوانی  ڕوونی بکاتەوە.

جۆنگکووک بەبێ ئەوەی بزانێت هەستی بە دڵخۆشی کرد...بە بینینی زەردەخەنەی ئەو کەسەی کە ڕۆژێک ویستویەتی لەناوی ببات. ئەو زەردەخەنەیەی کە جارێک سووکایەتی پێدەکرد، وای لێکرد هەست بە خێرایی لێدانی دڵی بکات. زەردەخەنەکە زۆر جوان بوو، وە نەیدەزانی بۆچی دەیەوێت ببێتە بە یەکێک لە هۆکارەکانی زەردەخەنە جوانەکەی جیمین....

جیمین خەڵاتەکەی وەرگرتبوو، پیرۆزباییان لێدەکرا و جارجارە بە هەمان زەردەخەنەیەکی خۆشەویست سەیری دەکرد.

وەک ئەوە وابوو جۆنگکووک  هەرگیز چاوی نەتروکاندبێت بەڵام بە دڵنیاییەوە بیرمان نەچێت ناو بەناو زمانی لە ناوەوەی دەمی ئەیا   هەر کاتێک کەسێک دەستی لە بووکە شووشە بچووکەکەی دابا  بە ناوی دەست لێدان یان باوەشێکی پیرۆزبایی. هەستی بە نائارامی دەکرد کە بە دەمارەکانیدا دەخزێت. بۆ دەبێت دەست لە جیمینەکەی بدەن!؟

هەر کە جیمین لەسەر ستەیچ  هاتە خوارەوە، جۆنگکووک  هەستا و وای لە ئەوانی دیکەش کرد هەستن

"ئێمە دەڕۆین. "،

دەنگی باڵادەستی جونگکوک هەمووانی تووشی شۆک کرد.
پێش ئەوەی جیمین تێبگات کە لە هۆڵەکە دەکێشرایە دەرەوە و پێشەوەی قۆڵی بە توندی لەلایەن جونگکوکەوە ڕاکێشرا.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now