Chapter 39

328 75 73
                                    


"خـۆشـەویـسـتـی و رق ھــەمــیـشە پـێکـەوە دەژیــن.. ..!"

~~~~

جیمین بە خۆشحاڵییەوە بە پێکەنینەوە چووە ناو دەروازەی زانکۆکە بێ ئەوەی گرنگی پێبدات کە چەندە ئاژاوە لە دەوروبەری دروستبووە. دڵخۆش بوو کە جۆنگکووک ھێنایە زانکۆ، قسەی لەگەڵ کرد، زەردەخەنەی جۆنگکووکی بینی و لە هەمووی گرنگتر بە گوڵە ڕەشەکەی بانگی  کرد... جیمین نەیتوانی داوای زیاتر بکات.

هەموو دەوروبەری تەنها بە چاوی فراوان و دەمێکی کراوەوە سەیری دەکرد. ئەوان جیمین برا بچووکەکەی تایهیۆنگیان دەناسی وەک هەمیشە دەیانگوت و بە دڵنیاییەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەست بوون بە مافیاکانەوە بەڵام جیۆن جۆنگکووک !؟

ئەمە ئەوە نییە کە کەس چاوەڕێی دەکرد.

جیۆن جونگکوک بە ئۆتۆمبێل جیمین دەباتە زانکۆ!؟ ئەو ڕووداوە تەنها لەبەردەمیاندا ڕووییدا کە بە دڵنیاییەوە شێت  ببوون ھێواش ھێواش خەریک بوو هەواڵەکە وەک ئاگری کێوی بڵاو ببێتەوە.

جیمین یەکێک بوو لە مۆدێلە بەرزەکانی جلوبەرگ کە بەناوبانگ بوو بە زۆر شت، هەروەها جیۆن جونگکوکی بازرگانێکی بەهێزی ملیاردێر کە هاوکات ترسناکترین مافیایە پێکەوە بینران و ئەوە ئاژاوەگێڕییە.

جیمین لەو نیگایە بێزار بوو چونکە خەریک بوو چاوێکی مردنیان پێبدات و بە دڵنیاییەوە هەمووان لێی دەترسن دوای ئەوەی ئەمرۆ  بینیایان

"گەورەم! ",
جیمین وەرگەڕا کاتێک گوێی لە دەنگێکی ئاشنا بوو لە پشتیەوە.

"کای!"،

جیمین بە زەردەخەنەوە بانگی  کرد کاتێک بینی کە کای لەوێ وەستاوە و جانتاکەی هەڵگرتووە و چەند پیاوێکی ڕەشپێستی دیکەش لە پشتیەوە جێگیر بوون.

"بەیانیتان باش، وە لێرەدا جانتاکەتان . "،

بەڕاستی کای بە بینینی جیمین دڵخۆش بوو و هێندەی تر وروژاو و دڵخۆش بوو کاتێک زانی جیمین جلەکانی جونگکوکی لەبەردایە. ڕوون بوو کە ئەو لەبارەی ستایلی سەرۆکەکەیەوە دەزانێت.

"بەیانی ئێوەش باش  وە زۆر سوپاس بۆ هێنانی جانتاکەم!"،

جیمین بە خۆشحاڵیەوە وتی  کاتێک جانتاکەی لە دەستی کای وەرگرت.

"ئەرکی منە گەورەم !"

کای خەریک بوو لە قسەکانیدا بخنکێت کاتێک سەرنجی دا ئەڵقەی گوڵی ڕەشی سەر پەنجەی جیمینی ، وە باسی ئەو دەزبەندە  دڵخواز و خۆشەویستەکەی جۆنگکووک  ناکەم کە لە دەستی  جیمین بوو.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now