Chapter 81

322 84 60
                                    


"بـــەھـــەشــــت شـــوێـــنـــێــــکـــە کـــە بـــەنـــدە بـــە دڵــــی مــــرۆڤـــەوە ، وە شـــەیــتــان تـــوانـــی بـــەھـــەشــــتــی ســەلــامــەتـــی خـــۆی بـــدۆزێـــتـــەوە.."

~~~~~~~

"ھ-هەفتەی داهاتوو؟"
دەنگی تایهیۆنگ لەرزۆک بوو کاتێک پرسیارەکەی دەکرد.

یۆنگی دەستی تایهیۆنگی لە ژێر مێزەکەدا گرت بۆ پشتگیری. هەمان شت لەگەڵ جین و ھۆسۆک کە زۆر هەوڵیان دەدا بەهێز بمێننەوە.

پزیشکەکە بە ڕووخسارێکی داوای لێبوردنەوە وتی
"بەڵێ. پێویستە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت پێش ئەوەی بارودۆخەکەی دەست بە خراپبوون بکات. ئێستا پێدەچێت باش بێت بەڵام هەرگیز نازانیت کەی باری خراپتر دەبێت".

تایهیۆنگ سەرەڕای ئەوەی دەیزانی چ جۆرە وەڵامێک وەردەگرێت، بە بێهیواییەوە پرسی
"دوای نەشتەرگەری باش دەبێت، ڕاستە؟".

"درۆت لەگەڵ ناکەین بەرز کیم. ئێستا تۆ تاکە سەرپەرشتیاری یاسایی ئەویت و پێویستە کاغەزی نەشتەرگەریەکە واژۆ بکەیت... دەبێت بەهێز بیت. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین. "
پزیشکەکە بە فشارخستنە سەر ڕاستییە وێرانکەرەکە وتی.

.

.

.

"تای...تکایە... مەشکێ. دەبێت بەهێز بین، ڕاستە؟ چۆن دەبێت لاواز بیت؟ تۆ برای ئەویت! بەڵێنت دا بە سەلامەتی و باش بیهێڵیتەوە! تۆ بەڵێنتدا بۆیە واز لە گریان بێنە! هیچ شتێک بەسەر جیمینەکەماندا نایەت"
یۆنگی وتی

"من.. دەمرم ئەگەر شتێکیان بەسەر بێت... جیمین.. و ئەو..."
قسە ناتەباکانی تایهیۆنگ لە نێوان گریانیدا کز بوون. یۆنگی لێوەکانی گاز گرت تا فرمێسکەکان بوەستێت. ناچار بوو تایهیۆنگ بە توندی بگرێت.

"تۆ.. تۆ تێناگەیت.. من جونگکوکم بینی.. من دەیناسم.. چاوەکانی چۆن بوو کاتێک سەیری رۆیشتنی جیمینی دەکرد .. هێندەی تر نائومێدتر بوو... ئەوان.. منداڵەکەیان.... .."
ئەوە تایهیۆنگ بوو هەوڵیدا خۆی ڕابگرێت لەوەی زیاتر داڕمێت، بەڵام نەیتوانی.

.

.

.

.

.

.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now