Chapter 64

381 93 43
                                    


"رزگــارم بــکە ،پــێــش ئــەوەی بــکەـوم پـێـویســتــم بە خـۆشـەویســتــی تــۆیــە.."

~~~~~

"ئاه، تۆی بێسوودی نەفرەتیی!"،
جۆنگکووک هاوارێکی کرد کاتێک پەرداخە شەرابەکەی لە ئاوێنەکەی بەردەمی دا  .  چاوەکانی داخست ،  نەیتوانی مێشکی کۆبکاتەوە  و ئەو زریانە نیگەرانکەرەی پڕ لە تاوانباری لەناو خۆیدا پاک بکاتەوە . بۆیە بەڵێ جارێکی تر جنێوی بە خۆی دەدا.

جیمینی بەجێهێشت بەو بیرکردنەوەی کە دەتوانێت سەری پاک بکاتەوە؟ ئای چەند هەڵە بوو. چونکە تەنها شتێک کە بیری لێدەکردەوە جیمین بوو... لەدەستدانی مێشکی بەو شێوەیە لە لیستی کارەکانیدا نەبوو. باشە، هیچ شتێکی لەو جۆرە پلانی بۆ دانەنرابوو کاتێک چەند مانگێک لەمەوبەر دەستی بە یارییە دڵخوازەکەی کرد. بەڵام ئایە هێشتا خاوەنی یارییەکە بوو؟ چونکە هەموو یاساکانی تەنها لەبەر خاتری بوکەڵەکەی شکێندرا .

وە زیاتر توورە بوو چوونکە  کۆبوونەوەی ھەناردەکردنی چەک بە باشی بەڕێوە نەچوو کە ئەمەش زیاتر توورەی کرد کە کۆبوونەوەکە  کۆتاییان هات بە ھاوار کردن تێکدانی ھەموو شتێک
هەمووان ترسان چونکە بڕیار نەبوو ئەمڕۆ جونگکوک سەردانی بەندەرەکە بکات. دەیانزانی سەرقاڵی گووڵە ڕەشەکەیەتی.

جونگکوک ھاواری کرد  کاتێک هەموو شتەکانی لەسەر مێزەکە فڕێدا و پاشان قژی گرت.

"بۆچی دەبێت هەمیشە لە هەموو شتێکدا ڕاست بیت!؟ بۆ دەبێت وا بیرکردنەوەکانم بشکێنیت!؟ بۆ ئەوەندە دەمارگیرم دەکەیت بەڵام لەهەمان کاتی نەفرەتیدا ئارامم دەکەیتەوە!؟ "

"بۆچی بۆچی تەنها بۆچی.... بۆچی لەناکاو ئەوەندە گرنگ و پێویست بوویت بۆ من!؟ بۆچی هەمیشە لەبەردەم چاوە نەفرەتیەکانمدا پێویستم پێتە!؟ "
جونگکوک بێزار بوو و نەیتوانی واز لە هاوارکردن بهێنێت.

"بۆچی دەبێت هەمیشە زەردەخەنە بکەیت لە کاتێکدا هەموو کارێکم بە خراپترین شێوە ئازارت دەدات!"

جۆنگکووک جگەرەیەکی ھێنا و خستیە نێوان لێوەکانی. بە نائومێدیەوە ویستی مێشکی پشێوی خۆی ئارام بکاتەوە. دوای داگیرساندنی جگەرەکە، بەرەو دیوارە شووشە زەبەلاحەکە ڕۆیشت و لەوێ وەستا و سەیری  شەپۆڵە بەرزەکانی  دەریاکەی بەردەمی دەکرد ، ئاسمان بە ھەوری  ئەستووری تاریک داپۆشرابوو.

بەڵام جارێکی تر مێشکی جونگکوک گەڕایەوە بۆ لای جیمین.  ئایە پەیوەندی بە کەسێکەوە کرد؟ - ئایە  گەیشتە ماڵەوە؟ گریاوە؟

هەموو پرسیارەکان زیاتر  مێشکی جۆنگکووکیان ئاڵۆز کردبوو  و ئەویش بە دوودڵی کاتژمێرەکەی پشکنی. 12:45ی شەو بوو

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now