Chapter 24

471 74 108
                                    


"ئـــەمــە ســەرەتــای ھـــەمــوو شــتــێــکــە کــە تــۆ دەتــەوێـــت.."

~~~~~

"نەفرەت مەبەستت ئەوەیە ڕایکردووە! بۆچی وا دەکات !! "

جین هاواری کردە سەر ئەو پاسەوانە هەژارانەی کە سەیری خوارەوەیان دەکرد، لە ترسی لەدەستدانی کارەکەیان دەلەرزین.

"ئارام بە جین..."

دکتۆرەکە وتی لە کاتێکدا دەمارگیر و بێزار بوو... ھەستی بە شەرمەزاری دەکرد  کە نەیتوانی بەڵێنی سەلامەتی جیمین جێبەجێ بکات.

"چۆن دەتەوێت من ئارام ببمەوە مامە؟ نەخۆشخانەی بەناو دیارەکەمان بەم شێوەیە کاردەکات؟ "،

"ئایا هەوڵی دۆزینەوەی بدەین یان دەتەوێت پۆلیس ئاگادار بکەیتەوە؟ "،

"پێش ئەوەی هیچ پێشنیارێکم بۆ بکەیت، داوا لەو بێ کەڵکانە بکە ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن!... دەزانم شتێک دەشارنەوە! "،

جین توڕە بوو و گرنگی پێنەدەدا کە ڕەنگە چەندە دڕندە دەربکەوێت.

"من ئەچمە سەرەوە لە ماوەی ١٠ خولەکدا راستیەکانم پێ دەڵێن  ئەگەر نا زۆر خراپ ئەبێت"
جین  وتی  پێش ئەوەی ڕێگەی خۆی بەرەو بەرزکەرەوەکە بگرێتە بەر

~~~~~~

Jin pov

ئێستا نازانم چی بکەم.. نەدەبوو جیمین لێرە بەجێبهێڵم... دەمزانی ئەم پاسەوانانە ئەوەنە  بێ کەڵکن. بەڵام ئایا ڕاستیەکان دەڵێن؟

ئایا جیمین ڕایکردوور؟
بەڵام بۆچی ئەو کارەی کردووە؟

"ئای خوایە گیان...تکایە ڕێگایەکم پیشان بدە! جیمین ئازاری هەیە، دڵنیام لە چوارچێوەی دەروونێکی دروستدا نییە... ئەگەر شتێکی بەسەردا  ھاتبێت .... نا نا نا! هیچی بەسەر نایەت."

دەرگاکەم کردەوە و چوومە ئەو ژوورەی کە جیمینی لێ خەوێنرابوو .. ئای چۆن ویستم جیمینی لێرە ببینم... هێواش هێواش بەرەو جێگاکەی ڕۆیشتم و...... بەڵام چاوەکانم دوو شتی ئاشنایان بینی لەسەر جێگاکە ، کە راستەوخۆ ترس تەواوی جەستەمی گرتەوە

لەسەر جێگاکە گوڵێکی ڕەش و نۆتێکی لەسەر بوو 

هێمای کەسێکی دیاریکراو. جیۆن جۆنگکووک .

ئێستا هەموو شتێک ئەزانم .. جۆنگکووک  هاتۆتە ئێرە، جیمینی بردووە.. بەخێرایی ژوورەکەم بەجێهێشت

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now