Chapter 71

328 86 46
                                    


"ھـــەمـوو شــتــێــکــی خـــۆی بــەخــشـــی لــە کــاتــێــک جــیــھـــان پــێ گـــوت لــە بــەرامـــبــەردا ھـــیــچـــی دەســتــنــاکــەوێـــت جــگــە لــە ئــازار.."

~~~~~~~

"تای بێ بەها دەبێت... من نامەوێت ئەمە بکەم. دەزانم چەند ڕۆژێکی ترم ماوە، ڕەنگە تەنها ئەمڕۆ بێت یان سبەی، بۆچی هەموو ئەمانە دەکەیت..."
چون هی وتی دەستی تایهیۆنگی گرت کە بە ڕووخسارێکی خەمناک سەری لەقاند.

"نەخێر نەخێر نا. وا مەڵێ. هیچ ڕێگەیەک نییە هەوڵ نەدەم ڕزگارت بکەم کاتێک دەتوانم... لانیکەم دەتوانم هەوڵ بدەم... هیچ شەرمێک نییە لە هەوڵدان.. "
تایهیۆنگ وتی کاتێک سەیری خوارەوەی کرد و چون هی دەستی لە شانی دا.

"دەزانی کار ناکات..."
چون هی وتی و بە دڵتەنگی پێکەنی.

"هێشتا...تکایە...ئەگەر شتێکت بەسەر هات..نازانم چۆن دەیکەم..چۆن کۆنتڕۆڵی دەکەم..."
تایهیۆنگ بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی و قسەکانی وایکرد چون هی بترسێت .

"نا نا نا! ناتوانی پێی بڵێیت تای...تکایە......ئەو ناتوانێت بەمەدا تێپەرێت ، خۆت ئەیزانی خۆی تاوانبار دەکات شتێک دەکات....شتێکی ھەڵە"

چون هی وتی کاتێک فرمێسکی ترس و ئازار چاوەکانی بەجێهێشت.

تایهیۆنگ دەیزانی کە هەموو ئەو وشانەی چون هی دەیگوت ڕاستن. جیمین ناتوانێت بەرگەی ئەم بگرێت...بەڵام بۆ ماوەی چەند؟ تا کەی دەتوانێت لە جیمین بیشارێتەوە؟

"تکایە تای...وەک دوا ئاواتم بۆم جێبەجێ بکە . مەهێڵە هیچ بزانێت وە.. دەترسم چەند ڕۆژێکی تر هەوڵی سەردانکردنم بدات..."

"چی!؟"
تایهیۆنگ زۆر ترسا. ئەوەی چون هی وتی پەیامێکی کارەساتی تەواو بوو. ئەگەر جیمین بێت بۆ بوسان، ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی چون هی دەبێت، وە بە دڵنیاییەوە بە جونگکوک دەڵێت و داوای مۆڵەتی لێدەکات. لە ماوەیەکی کەمدا بە دڵنیاییەوە جونگکوک لێرە لە پشت جیمینەوە دەبێت و. خەیاڵەکە بەس بوو بۆ ئەوەی تایهیۆنگ هەست بە لەرزین بکات.

" بەڵێ تای... چەند مانگێکە ڕێگری لێدەکەم، بەردەوام پێی دەڵێم سەرقاڵم و هەمیشە دەڵێم پێویست ناکات سەردانم بکات... بەڵام ئیتر ناتوانم.. ئەمڕۆ ئەو جارێکی تر تەلەفۆنی بۆ کردمەوە و پێی وتم کە ناتوانێت بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی بمبینێت ئیتر مەهێڵە ئەوە ڕووبدات..تکایە تای..."

"تەنانەت هەوڵیدا تەلەفۆن بۆ دکتۆر لی بکات بۆ ئەوەی دەربارەی تەندروستی من بزانێت ! سوپاس بۆ خوا، پێشتر بە بەرێز لیم وتووە هیچ بە جیمین مەڵێ.... وە تکایە ناتوانی ڕێگری لێبکەیت هەموو هەفتەیەک ئەم هەموو پارەیەم بۆ نەنێرێت؟"
چون هی بە دڵتەنگیەوە وتی و تایهیۆنگ تەنها سەری لەقاند.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now