Chapter 96

488 74 44
                                    

کۆمێنت لە نێوو دێرەکان جێبێڵن 🔪💕

"ئــــایـــە دەتـــوانــیــن بــۆ ھـــەمــیــشــە ئــەو کـــەســە جـــێ بـــھـــێـــڵـــیـــن ، کــە بــەڵــێــنــمـــان پــێــیــدابــوو بــۆ ھـــەمــیــشــە بــیــپــارێـــزیــــن و خـــۆشـــمـــان بــوێـــت؟"

~~~~~~~

لە ئێستاوە زۆر شت لە پشت رووخسارە بێ سۆزەکەی جیۆن جونگکوکەوە دەگوزەرا. ئێستا نەیدەتوانی تەرکیزی لەسەر ھیچ شتێک ھەبێت. لە ناوەڕاستی کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگدا بوو بەڵام تەنها شتێک کە دەیتوانی بیری لێبکاتەوە ئەوە بوو...جیمینەکەی

جیۆن جونگکوک دەتوانێت بێباکانە بێت لەوەی کە چۆن هەموو کەسە بەهێزەکانی ناو کۆمپانیاکەیان تەنانەت ناتوانن بۆ یەک چرکەش سەیری بکەن، چەندە گرژ بوون،، چۆن ئەژنۆکانیان دەلەرزن و چۆن ھەوڵیاندەدا لەکاتی قسەکردن ھیچ لکەلک نەکەن

جونگکوک نەیتوانی خۆی بپارێزێت و جارێکی تر بە چاوی مردنی سروشتی خۆی سەیری ھەموویانی دەکرد . بەڵام لە پڕ هەستی بە ناڕەحەتی کرد. تەنها ئەوەندەی دەویست کە ئەم کۆبوونەوەیە بە زووترین کات ئەنجام بدرێت و دواتر بتوانێت پەیوەندی بە جیمینەکەیەوە بکات و گوێی لە دەنگی بێت.

ڕقی لەوە بوو کە بەم شێوەیە هەست بە بێدەسەڵاتی و بەدبەختی دەکات. دەیزانی هەر کاتێک ئەمە ڕووبدات، بە باشی کۆتایی نایەت.

ئەو چی ئەکات؟

ئایا ژەمی نیوەڕۆی بە باشی خواردووە؟

دەرمانەکانی خواردووە؟

ئایە ئێستا خەوتووە؟

بۆچی هەست بە شتێکی سەیر دەکەم!؟

ئەمە تەنها شتێک بوو کە مێشکی جۆنگکووک دەیتوانی بەردەوام بێت لە بیرکردنەوەی لە کاتێکدا گرێبەستە چەند ملیۆنییەکە خەریک بوو یەکلایی ببێتەوە .

زۆر شت هەبوون کە جیۆن جونگکوک دەیتوانی بەو بڕە پارە و دەسەڵاتەی کە لە خەیاڵدا نەدەھات بیکات بەڵام دەیزانی کە هیچ شتێک لەبەردەم خۆشەویستی ژیانی کارناکات... گووڵە ڕەشەکەی

.

.

.

.

جیمین بە هیچ شێوەیەک نەیدەتوانی بەرگەی بگرێت. نەیدەزانی چی بکات. بەردەوام فرمێسک لە چاوەکانی دەهاتە خوارەوە و بە هیچ شێوەیەک نەیدەوێرا هەستێتەوە.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now