Chapter 67

316 92 22
                                    


"فــریشــتـەیــەک ئـــامــادەبــوو چــەنــدیــن کــیلــۆمــەتــر رابــکــات تــەنــھا بــۆئــەوەی خـــۆشـــەویــســتــە ئــەھریــمــەنـەکــەی زەردەخـــەنـــە بــکـــات"

~~~~~~

تایمین ئیتر نەیدەتوانی سەیری جیمین بکات. ئێستا ترسا. جیمین چییان لێ دەوێت؟ چی لە خوشکەکەی دەپرسێت؟ وە ئەگەر ڕاستگۆ بم ئێستا، پەشیمان بووەوە لەوەی بەو شێوەیە ڕەخنەی لە جیمین گرت. ئەوەندەی دەبوو لەبیری بێت کە جیمین هەرگیز هەڵسوکەوتی خراپی لەگەڵیدا نەکردووە

ڕاست بوو، دوای ڕۆژی پێشبڕکێکە خوشکی تایمین پێی وت لە جیمین دوور بکەوێتەوە. ئەو کچە مەترسی کەسانی بەهێزی بەدڵ نەبوو. لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی زۆر شت بوونەتەوە. تایمین تا ئێستاش بیری دێتەوە کە خوشکەکەی چەندە هەوڵی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کۆشکی جیۆن داوە. ئەو زۆر شت لەبارەی ئەو خێزانە و کۆشکەوە دەزانی، بە گوتەی ئەو کۆشکەکە بەم شێوەیە نەدەکرا بسوتێت. جگە لەوەش ئەو کوڕە بچووکەی زۆر خۆشدەویست، وەک کوڕەکەی خۆی. ئەوەندەی تایمین کوڕەکەی لەبیرە، کوڕێکی زۆر دڵسۆز بوو. باشترین منداڵ کە تایمین تا ئێستا بینیبێتی.

بەڵام بەهۆی پارکەوە بە سەختی بریندار بوون. خەریک بوو بکوژرێن بەهۆی بەرزکردنەوەی دەنگیان دژی دەسەڵات. هەر بۆیە ناچار بوون لە سیئۆل هەڵبێن، هەموو شتێکیان بەجێهێشت و خوێندنی تایمین وەستا.

ساڵان تێدەپەڕێت، مرۆڤەکان چاک دەبنەوە، بەڵام پەڵەکە لە بنی دڵدا وەک خۆی دەمێنێتەوە. دوای چەند ساڵێک گەڕانەوە بۆ سیئۆل، تایمین جارێکی تر دەستی بە خوێندنی سەما کردەوە کاتێک بارودۆخیان باشتر بوو. کاتێک گەورە بوو پارێزگاری لە خوشکەکەی دەکرد . جیۆن جونگکوک، ناوێک کە بەس بوو بۆ ئەوەی خەڵک بترسن... تایمین هەرگیز نەیویستووە ڕێگاکان لەگەڵ ئەم کەسەدا ببڕێت و هەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە کە هەرگیز وا بکات. بەڵام ئێستا سەیری دۆخەکە بکەن.

.

.

.

.

دوای وانەکان تایمین ویستی بگەڕێتەوە ماڵەوە. ئیتر نەیدەویست بچێتە ناو مەشقەکان بەڵام ئەوە جیمین بوو کە ڕێگری لێکرد و وتی مەشقەکەت بۆ من تێک مەدە، من دەڕۆم ئەگەر ئەوە کێشەکە بێت.

تایمین بە هیچ شێوەیەک نەیدەتوانی لە جیمین تێبگات. زۆر ئەستەمە هەندێک جار تێبگەیت. تایمین دەیزانی جیمین کەسێک نییە عاشقی ڕوخسار و پارە بێت...کەواتە بۆچی لەگەڵ جیۆن جونگکوک بوو!؟ ئەم جنۆکە نە دڵی هەیە و نە هیچی هەیە! هەمووان دەیانزانی جیۆن جونگکوک چۆنە! لەناوچوون و مردنە.. لە نێو هەموو مرۆڤەکاندا جیمین ئەم کەسەی هەڵبژارد.

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now