Chapter 98

691 74 62
                                    


"دواجــــار بــە بـــێ ھـــیـــچ کـــۆت و بـــەنـــدێـــک فــریــشــتـــەو ئـــەھـریــمـــەن دەتـــوانـــن بـــەیـــەکـــەوە بن"

~~~~~~~~

چاوەکانی ھێواش ھێواش کردەوە ، زۆری نەخایاند چاوە سوورە خەوتووەکانی خۆیان لەگەڵ گڵۆپە نزمەکانی ژوورەکەدا ڕێکخست.

ھەوڵیدا دابنیشێت و خۆی لە ئازارە کتوپڕەکانی جەستەی بەدوور بگرێت . قژی بەسەر چاوەکانیدا دەهاتە خوارەوە و تێگەیشت کە جل و بەرگی جیاوازی لەبەردایە

"ج-جیمین"
ئەوە تاکە وشە بوو کە لە دەمی دەرچوو . قوڕگی ئازاری دەدا

"جیمین؟ جیمین لە کوێیت؟ جیمین؟ "
جونگکوک بانگی کرد، دەنگی لە چەند چرکەیەکدا بێهیوا بوو لە جێگاکە ھەڵسا،. هەستی بە لەرزێک کرد کاتێک پێی ڕووتەکانی بەر زەویەکە کەوت بەڵام ئەو کێ بوو تا گرینگی بە خۆی بدات لە کاتێکدا تەنها ئەوەی دەیویست ئاگاداری جیمین بێت؟

"ئاھ....تۆ لە کوێیت بووکەڵە؟جیمین ....بەیبی.."
جونگکوک دووبارە و سێبارە بانگی کرد کاتێک بە دەنگێکی نائومێدترەوە بەرەو ناوەڕاستی ژوورەکە دەڕۆیشت و ماسولکەکانی جەستەی لە ترس و دڵشکاوی تەواو گرژ بوون

خۆشەویستەکەی لە کوێ بوو؟ جونگکوک تەنھا ئەوەی بیر بوو کە بەھەموو ھێزیەوە جیمینەکەی لە باوەش گرتبوو دواتر لە نێوو باوەشی کۆتایی ھات ، ئایە ھەمووی خەون بوو ؟

"نا نا...جیمین ...ناتوانیت، نەخێر!"
جونگکوک خەریک بوو لە کۆتاییدا هاوار بکات و کاتێک ئازاری سەری زیاتر دەبوو ، دەکەوتە خوارەوە گەر کەسایەتیەکی ئاشنا بەپەلە نەگەیشتبا لای کە یەکسەر لە باوەشی گرت

"من لێرەم! لێرەم جونگکوکی!"
جیمین بە خەمباریەوە وتی، ترس لە دەنگیدا بوو چونکە چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد خۆشەویستەکەی بەم شێوەیە کاردانەوەی هەبێت کە نەیبینیوە لە کاتی بەئاگاھاتنەوەیدا

باشە، وەک ئەوە نییە جیمین بە هیچ شێوەیەک چاوەڕێی ئەمەی نەکردبێت.... ئەو شێوازەی کە خۆشەویستەکەی بە درێژایی شەو چەندین هێرشی ترس و دڵەڕاوکێی هەبوو لەکاتێکدا بەدەست تایەکی زۆرەوە دەیناڵاند ، بەردەوام ناوی ئەو و چەندین وشەی ناتەبایی وەک داوای لێبوردن و خۆشم دەوێیت و بەجێم مەھێڵەی دەگوت... جیمین تەنها دەیتوانی گریانی خۆی کز بکات و جونگکوک لە نزیک خۆیەوە بھێڵێتەوە .

چۆن جیمین تەنانەت بیری لە نیگەرانی و ڕاکردن لەم پیاوە دەکردەوە؟ جیۆن جونگکوکی ئەو؟ کێ ئەوەندە شێتانە خۆشی ویستووە ؟ گەرانەوەی هەستەکانی تا ڕادەیەک کە جیمین هەرگیز نەیدەتوانی بیهێنێتە بەرچاوی؟

﮼گـــوولی‌ره‌ش‌‌‌||𝐉𝐢𝐊𝐨𝐎𝐤✔️Where stories live. Discover now