2

2.1K 389 206
                                    

𝑽𝒐𝒕 & 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕

𝑽𝒐𝒕 & 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


✯✯✯✯✯✯✯✯✯✯✯
𖧷𖧷𖧷𖧷

Andria's P. O. V

پشووەکەم بە بێزاری بردە سەر.. مەبەستم نەبوو کە ئەوە بە جۆنگکووک بڵێم، بە هەڵە تێگەشت.. ئەزانم کە ئەو هەستیارە بۆیە مەبەستم ئەوە نەبوو کە وتم.. کە ڕۆشتم بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چاکەتەکەمم بینی کە لە پشتی کورسییەکەوە هەڵواسرابوو.. ئەو کورسییەی کە هەمیشە لەسەری دائەنیشین.. نازانم بۆ بەڵام ئەوە وام لێئەکا هەست بە خراپتر بکەم..
زانینی ئەوەی کە ئەو لە من بێزارە و نایەوێت چاکەتەکەشم لەبەر بکا و لێرە بۆی جێهێشتووم..

کاتێک کە قوتابخانە تەواو بوو...
لە ڕێگادابووم بۆ ئەوەی بچمە ماڵەوە سەیری خوارەوەم ئەکرد.
لە بیرمە کاتێک بۆ یەکەم جار جۆنگکووکم بینی.. ئەوکات ئێمە 12ساڵ بوین..
هەوڵم دەدا لە کۆمەڵێک چەوسێنەر دوور بکەومەتەوە، کوڕێکم بینی کە بە تەنیا لەسەر کورسییەک لە کۆتایی قوتابخانەکە دانیشتبوو.. بێ کۆنتڕۆڵ و بە توندی دەگریا, بەڵام هاوارەکانی جۆرێکبوو کە  وێنا نەدەکرا وەک ئەوەی ماوەی چەند مانگێکی بە گریانێکی بێ وەستان بەسەر بردبێت ئەو تەنیا بوو، لاواز .. ماندوو.. جل و بەرگێکی باشی لەبەر نەبوو.. وا دیار بوو هەموو شتێکی لەدەست دابێ..

لەوکاتەدا زانیم کە دەبێ من یارمەتی ئەو کوڕە بدەم بۆیە من چوومە لای و لە کۆتاییدا یەکەم هاوڕێ  تاوەکو ئەمساڵ دەستمان کرد بە ژوان بەستن... جونگکوک بە جۆرێک وابەستەی منە هێشتا بەهێز نییە... هێشتا لاوازە و پێویستی بە پشتیوانی منە..من یەکەم و تاکە کەسم کە خۆمم بۆ کردۆتەوە، وە تاکە کەسم کە ڕێگەی پێداوە بچێتە ژیانیەوە... پێم وایە هەر بۆیە زۆر پێمەوە چەسپاوە و متمانەی بە کەسی تر نییە، هێشتا کێشەی متمانەکردنی هەیە..وە هەندێک جار کێشەی توڕەیی هەیە ڕەنگە ئەمەش هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی بەو شێوەیە لێم توڕە بێت، پێشتر چەندین حاڵەتی توڕەیی لەناکاوی لەو جۆرەی هەبووە بەڵام زۆر گەورە نەبوون بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەمەش باشە... تەنها دەتوانم هیواداربم کە گەورەتر نەبن..

بە بیرکردنەوە لەوەوە گەیشتمە ماڵەوە.. هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی کە لەبەردەم دەرگەی ماڵەوە وەستابووم..  من خێزانێکی مامناوەندم هەیە بەڵام بەبێ دایک.. کە من لە دایک بووم ئەو مرد.. بۆیە بەس من و باوکمین بەڵام زۆر لێک نزیک نین ئەو هەمیشە بە کارکردنەوە سەرقاڵە.. بەیانیان زوو ئەڕوات و شەوان درەنگ دێتەوە.. من ڕاهاتووم تەواوی ئەو ژیانەی بەسەرم بردووە بەو شێوەیە بووە.. دەزانم کە باوکم زۆر گرنگیم پێئەدا
تەنها کاتێکی زۆری دەوێت تاوەکو کارەکانی تەواو ئەکا.. باوکم زۆر شتی بەسەر هاتووە و هەوڵی پەروەردەکردنی من دەدات... بەڕاستی خەمۆک بوو کاتێک دایکم کۆچی دوایی کرد، هەرگیز باسی کێشەکانم ناکەم بۆ باوکم  نامەوێت بە کێشەکانم کێشەی بۆ دروست بکەم.. پێویست ناکات خەمی منی بێت پێویستە بە دڵخۆشی و تەندروست بمێنمەوە تا دەتوانێت..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now