17

870 196 123
                                    



༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------



Flashback

Jungkook's P. O. V

سەرم لە دەرگەی ژورەکەمەوە هێنایە دەرەوە.. لەو ماڵەی کە نزیکەی سێ مانگە لەگەڵیاندا دەژیم..
سەیری دەرەوەم کرد بینیم کە لەژێر دەرگەی حەمامەوەکەوە ڕوناکی دێتە دەرەوە..
واتە خاتوو هان لە حەمامدایە..

ئەم هەلەم قۆستەوە و بە خێرایی لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتم..

ترس لە لاشەمدا بڵاوببوەوە دەزانم کە نابێت لەلایەن ئەوەوە بگیرێم.
کە گەیشتمە چێشتخانەکە بەناو چەکمەچەکاندا ئەگەڕام.. بۆ ئەوەی هاوڕێکەم بدۆزمەوە..
لەناو چەکمەچەکەدا گەڕام و بچوکترینیانم هەڵگرت..
بە توندی چەکمەچەکەم داخست..

بەخێرایی ڕۆشتمەوە بۆ ژورەکەم... و لای دیوارەکە دانیشتم..

دوو منداڵە بایۆلۆژیەکەی خاتوو هان لەدەرەوەن و هەرچیەکیان بوێت ئەتوانن بیکەن لەم پشوەدا..
بەڵام ڕێگە بە من نادرێت..

چونکە خاتوو هان موسەکەمی لەناو سندوقە ڕەشەکەدا دۆزییەوە کە پارچە دڕاوەکانی وێنەکەی ئەندریای تێدابوو.. و دەستی بەسەردا گرت..

بۆیە ئێستا ئیتر متمانەی پێمنییە..
من لێرە گیرم خواردووە
چەند هەفتەیەکە ئەندریام نەبینیوە..

بەبێ ئەو ناتوانم بخەوم و قسە بکەم و بخۆم..
بەرگە ناگرم لەوە زیاتر لە ئەندریا دوربکەومەوە.. من بەبێ ئەو دەمرم..

بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چەقۆکەم خستە سەر دەستم و بڕیم..

لەوکاتەدە بە توندی گازم لە لێوم گرت بۆ ئەوەی دەنگم دەرنەچێت..
سەیری دەستم کرد و بینیم کە خوێن بە قۆڵمدا دێتە خوارەوە...
مشتەکانم بەتوندی گرت کە هەستم بە ئازارکرد..
بەڵام ئازارەکەی ئەودندە بەهێز نییە چونکە من ئێستا لەم شتە ڕاهاتووم..
من بەم ئازارە ڕاهاتووم.. زیاترم ئەوێ..
بەبێ ئەندریا هەموو شتێک بە ئازارە.. بۆیە پێموایە
گۆڕینی.. ئازاری دەرونیم.. بۆ بڕینی جەستەیی باشترە..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now