20

881 196 107
                                    

𝑽𝑶𝑻𝑬 & 𝑪𝑶𝑴𝑴𝑬𝑵𝑻 ❦︎

☆☆★★✵✵☆☆✰✰-------------------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

☆☆★★✵✵☆☆✰✰
-------------------------------------------



چاوەکانم کردەوە و لەبەر تیشکی خۆرەکە کەمێک خوراندم.. و دانیشتم..

دەزانم قورسە کە بەسەر ئەمەدا زاڵببم..





"بەیانیت باش"

دەنگێکی قوڵ وتی و وایکرد کە جەستەم هەستێتەوە.. ڕۆشتم بەرەوە چێشتخانەکە کە دەنگەکەی لێوەهات.. خەریکی داگیرساندنی غازەکەبوو.. کراسێکی سپی قەبارە گەورە و شۆرتێکی گەورەی لەبەربوو..

"بەیانی تۆش باش"

کە لەسەر قەنەفەکد هەستامەوە دوێنێم بەبیر هاتەوە کە شەڕێکی بچوکمان کرد لەسەر ئەوەی کە کێ لە کوێ بخەوێت.. تایهیۆنگ پێداگری کرد کە لەسەر قەنەفەکە بخەوێت، و منیش لەسەر جێگەکەی بخەوم بێگومان ناتوانم ئەوە بکەم! بەردەوام پێیم دەگوت کە هیچ کێشەیەکم نییە لەسەر قەنەفەکە و ئەویش بەرپەرچی ئەدامەوە و دەیوت کە ئەو لێرە دەخەوێت..
لە کۆتاییدا هەڕەشەم کرد گەر لەسەر قەنەفەکە نەخەوم لە ماڵ دەردەچم بۆیە ڕازیبوو..

بە تەمبەڵی هەستامەوە و بەرەو ناوەوەی چێشتخانەکە ڕۆشتم..

"بەڕێز تایهیۆنگ دەتوانێت خواردن دروست بکات؟"

بە گاڵتەجاڕییەوە پرسیم..

تایهیۆنگ پێکەنی و هێلکەکانی لەناو تاوەکەدا شکاند
"بێگومان، من بەتەنها دەژیم بۆیە خۆم فێر کردووە"

سەرم جوڵاند و چاوەکانم بەدەوری ماڵەکەدە دەخشاند نەمدەزانی چیتر بڵێم..


"جیون ئەم پاشنیوەڕۆیە دێت بۆ ئێرە"

تایهیۆنگ کە پشتی لە منبوو و خەریکی ئامادەکردنی خواردن بوو وتی..


"ئۆهـ بەڕاست؟ چۆن؟ "

پرسیم..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now