༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩★★★✵✵★★★
------------------------------
{تۆ یەکێکیت لە باشترین و بە ئازارترین یادگاریەکانی ژیانم!}
Flashback..
"جۆنگکووک ئاهەنگی دەرچوون نزیک بوەتەوە"
وتم کاتێک بە قۆڵی خۆشەویستەکەممدا کێشا..
"ئۆهـ.. ئەندریا دەزانی کە زۆرم پێخۆشە لەگەڵت بێم بەڵام تەنها تۆ و خۆم شەرمەزار ئەکەم پێموانییە پێویست بێ بەشداری ئاهەنگی دەرچوون بکەم.."
جۆنگکووک وتی و سەیری زەوییەکەی ئەکرد، دڵەڕاوکێ لەناویدا زیادی کرد..
"وە بە تەنیا جێمئەهێڵیت تاوەکو لەگەڵ کوڕەکانی تردا سەما بکەم؟"
بە ناڕەزایی لە سەرسەختی جۆنگکووک وتم..
"پێکەوە دەڕۆین و تۆ دەبیت بە هاوەڵەکەم.. هیچ پرسیارێکیش نییە"
قۆڵەکانم لەسەر سنگم گرێدا بۆ ئەوەی پتەو دەرکەوم بەڵام هێشتا کەمێک دەنگم منداڵانە دەرئەکەوت..
جۆنگکووک نەیتوانی خۆی بگرێت و پێکەنینێکی بچووکی کرد..
"بەهەر ڕێگەیەک بێ من هیچ جلێکی جوانم نییە کە بتوانم لەبەری بکەم"
" وە ئەمەش ڕێک هۆکاری ئەوەیە کە لێرەین"
وتم و لە هەنگاونان وەستام و ئاماژەم بە دووکانێکی گرانبەهای پیاوان کرد بە زەردەخەنەیەکەی گەورە لەسەر ڕوخسارم.. بەڵام جۆنگکووک چاوەکانی لە شۆکدا فراوان ببوون..
" چی ئەندریا! تۆ بەتەمای ئەوە نیت کە جل و بەرگم بۆ بکڕیت وانییە"
YOU ARE READING
𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓
Romance"چی گەر تۆ بە جێبهێڵم بۆ کەسێکی تر" "ئەو کات تۆ ئەگەڕێنمەوە، زنجیرت ئەکەم و هەموو شەوێک لەگەڵت ئەبم تاوەکو فێرئەبیت کە هی منیت" "م..من ئەندریا.. مەبەستم ئەوە نەبوو کە لێت بدەم.. ب.. ببورە، من مەبەستم ئەوە نەبوو کە توڕە بم لە تۆ.. لێم خۆشبە تکایە" ئە...