19

895 192 285
                                    

᯾V̸o̸t̸ & C̸o̸m̸m̸e̸n̸t̸᯾
✫✫⍟✫✫

✯✯★★✯✯☆☆---------------------------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✯✯★★✯✯☆☆
---------------------------------------------------





Flashback

جەستەی لاواز و ناسکم بە توندی دەلەرزی و بینینەکانیشم بەهێواشی کاڵئەبوونەوە..

هاوار و گریانێکی کورت و تیژ لە لێوەکانم دەرباز بوون کە بە زەحمەت هەناسەم دەدا..
پێشتر ئازارەکەم بەم شێوەیە توند نەبوو..
پێشتر هەرگیز ئەوەندە زیانم بە خۆم نەگەیاندووە.. چەقۆکە لە دەستمدا خلیسکاو کەوتە سەر زەویەکە فرمێسک بە ڕومەتە تەڕەکەمدا دەهاتە خوارەوە..

"ئەی خوایە!! "

دەنگێکی ئافرەتانە هاواری کرد.. من کەوتبووم و ئەگریام بەڵام دەمزانی ئەوە خاتوو هانە..

"ئایا تۆ شێتیت جیۆن؟ "

هاواریێکی ئەکرد دیاربوو کە هەرگیز دیمەنێکی وەها ترسناکی نەبینیوە..
خوێنی قۆڵەکانم دڵۆپ دڵۆپ بەسەر پانتۆڵ و کراسەکەمدا دەهاتە خوارەوە..
هەستم بە گێژبوون ئەکرد و بینینەکانم ڕوون نەبوو بەڵام دەمزانی کە خاتوو هان بە توڕەییەوە لێم نزیک ئەبێتەوە..
خاتوو هان بە توڕەیی ئەو چەقۆیەی کە من خۆمم پێبڕیبوو هەڵیگرت و فڕێی دایە ئەودیوی ژورەکەوە..



"ئایا تۆ بەڕاستیتە جیۆن؟"
هاواری ئەکرد و یەخەی کراسەکەی گرتبووم و ئیلەرزاندم منیش هەناسەی قوڵم هەڵئەمژی..

"من چەقۆکەی ترم بردی و ئێستا ئەچیت لە چێشتخانە یەکێکی تر ئەدزیت"

هاواری ئەکرد لە کاتێکدا بە توند و تیژی جەستە شکاوەکەمی ئەلەرزاند.. و زیاتر هاواری ئەکرد..
ئ.. ئەو ئازارم دەدات..

"ئەگەر تۆ شتێکت لێ بەسەربێت ئەوا تووشی کێشە ئەبم لە چاودێری بەخێوکردنەکەت.."

خاتوو هان بە توڕەیی هاواری بەسەرمدا کرد و گرنگی بەوە نەدەدا کە من بەشێوەیەکی مەترسیدار خوێنم لێدەڕوات و لەهەر کاتێکدا بێت بێ هۆش دەبم تەنها گرنگی بە ناوبانگی خۆی دەدا.. و شەقێکی پیاکێشام..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now