30

852 179 100
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------







Flashback

Jungkook's P. O. V

دوای ئەو ڕۆژە بێزارکەرە، لە ماڵەوە لەسەر ئەو جێگەیەی کە پێم بەخشرابوو پاڵکەوتم.. ئەمڕۆ سەرسوڕهێنەر بوو من و ئەندریا هەموو پۆلەکانمان پێکەوە بوو..
شازادەکەم زۆر بەنرخە..

هەر لەوکاتەدا گوێم لە دەنگە دەنگ بوو.. برۆیەکم بەرز کردەوە و سەیری دەرگەکەم کرد،دەنگی کیجونگ بە ماڵەکەدا دەنگی ئەدایەوە و بەڕاستی توڕە دیاربوو
بۆچی هاوار ئەکات؟ بیرم ئەکردەوە لەکاتێکدا هەوڵمئەدا کە بزانم چی دەڵێت، بەڵام دەنگی ئەوەندە بەرز نەبوو کە بزانم چی ئەڵێت..

پاشان بیرم هاتەوە کە ئەمشەو خۆشەویستەکەی کیجونگ لێرەیە، بەڵام بۆچی ئەوەندە بە توندی شەڕئەکەن؟
نەخێر لەڕاستیدا بۆچی کیجونگ ئەوەندە بە توندی شەڕئەکات؟ چونکە بەزەحمەت ئەتوانم گوێم لە دەنگێکی ژنانەبێت..
ئایا بچم بزانم چی دەکەن؟

کاری من نییە کە قسەکانیان ببڕم، دڵنیام کیجونگ هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە بۆ توڕەبوون.. تەنها بچم بخەوم باشترە تاکو ئەو تەواو ئەبێت..




---------



ڕۆژی دواتر کیجونگ لەگەڵ هاوڕێکانی گەڕایەوە ماڵەوە، من لێرەمابوومەوە چونکە کۆتایی هەفتەیە هیچ کارێکم نەبوو..
کاتێک بینیم بەلای ژوورەکەمدا تێپەڕی بە دەمارگیری بانگم کرد..

"هێی... کیجونگ"

لە ڕێڕەوەکەدا وەستاو سەیری ژوورەکەی کرد..

"بەڵێ؟... پێویستت بە شتێکە؟"

پێش ئەوەی بێتە ژورەکەمەوە و لەسەر لێواری جێگەکە دابنیشی پرسی..


"ئۆهـ.. تەنها پرسیارم ئەکرد دوێنێ لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەتدا چی ڕوویدابوو؟ "

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now