10

1.2K 266 211
                                    


𝐕𝐨𝐭𝐞&𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭

★★★★✯★★

☆☆☆✯✫✯☆☆☆✵✵✵

Ουπς! Αυτή η εικόνα δεν ακολουθεί τους κανόνες περιεχομένου. Για να συνεχίσεις με την δημοσίευση, παρακαλώ αφαίρεσε την ή ανέβασε διαφορετική εικόνα.

☆☆☆✯✫✯☆☆☆
✵✵✵

----------------------------------

لە ئێستادا لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردا بووم بۆ بینینی جۆنگکووک مۆبایلەکەم کلیلەکانی ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەشی لێوەرگرتووم.. لە بنەڕەتدا لەناو سنوورەکانی خۆیدا منی قفڵ کردووە ناتوانم هیج شتێک بکەم بەبێ مۆڵەتی ئەو بڕۆم بۆ هەر شوێنێک ئێسکەکانم ئەشکێنێ..

جل و بەرگی کارەکەم لەبەردابوو، تەنوورەیەکی ڕەش، قەمیسێکی سپی و چاکەتێکی ڕەش لەسەری لە نهۆمی خوارەوە بووم وچاوەڕێی جۆنگکوکم ئەکرد.. بەڵێ خۆشبەختانە ڕێگەم پێدراوە بچمە سەر کارەکەم بەڵام ئەبێ لە ژێر چاودێری ئەودا بم... بەنزیکەیی هەموو کاتێک..

"ئامادەی؟"

هەناسەم خێرابوو کە دەستی لە پشتەوە بە دەوری کەمەرما ئاڵاند... بەڕاستی ڕوخساری لە پشتمەوە نزیکە... دەمم داخست و نیگاکانم لێی دورخستەوە..

"ئایا جارێکی تر بچینەوە لای یاساکان پێش ئەوەی بچینە سەر کار؟"

جۆنگکوک بە هەڕەشەوە لە نزیکی گوێم چرپەی کرد.. بێدەنگییەکەی دەتوانێت وەک ئەو کاتانەی هاوار ئەکات مەترسیدار بێت...

گازێکم لە لێوم گرت و بۆ ماوەیەک سەیری زەوییەکەم کرد هەستم ئەکرد کە جۆنگکووک ناڕەحەت ببوو..

"پێت ئەڵێم کە بۆکوێ ئەڕۆم، و پێت ئەڵێم کە قسەم لەگەڵ کێ کردووە و کێ قسەی لەگەڵ کردووم.. قسە لەگەڵ کوڕانی تر ناکەم.. هەرچیەک ڕوبدا هەر گوێڕایەڵی یاساکان ئەبم"

بە لاوازی وەڵامم دایەوە و سەیری زەوییەکەم ئەکرد..

جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد.. بە بیستنی ئەوانەی کە وتم

"ئەوە ڕاستە، شازادە"

جۆنگکووک وتی.. ئەمتوانی هەست بە هەناسەکانی بکەم کە نزیک ئەبێتەوە.. هەناسەکانی بەر ملم ئەکەوت کاتێک قسەی ئەکرد..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Όπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα