28

818 184 179
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


★★★✵✵★★★
------------------------------

لەناو جێگەکەدا پاڵکەوتبووم چەندین کاتژمێرە تانها ئەگریم بە جۆرێک خەریکە دەنگم لەدەست ئەدەم..

بەداخەوە جۆنگکووک ئەمڕۆ لە ماڵ نەڕۆیشتۆتە دەرەوە خەریک بوو جەڵتەی دڵ لێمدا کە بەیانی ئەوەندە لە نزیکی خۆم بینیم..

بەڵام دوای ئەوەی دەرمانی ئازار شکێنی جێهێشت ژوورەکەی بەجێهێشت..

بە تەواوی هەمان شت دوێنی، ئەمشەو
سبەی شەو هەمان شت..

وەک ئەوەی ڕاکێشرابێتم بۆ بنی زەریا کە جگە لە تاریکی هیچی تر نابینرێت
نە ڕزگاربوون، نە ڕووناکی، تەنها نقووم بوون هاتوەکو ئەخنکێم
جۆنگکووک خەریکە ئەمخنکێنێت... لەناوم ئەبات..

تەنانەت کەمێک کاتیشم پێنادات بۆ چاکبوونەوە
ئایا نازانێت کە جەستەم ناتوانێت بەرگەی ئەمە بگرێت!

لەناو جێگەکەدا مابوومەوە بێ ئەوەی پەنجەیەکیش بجوڵێنم..
بەڵام بەداخەوە لەو کاتەدا جۆنگکووک هاتە ژوورەوە
چاوەکانم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داخران نامەوێ ئەو پیاوە ببینم کە خەریکە وێرانم ئەکات بەڵام دەڵێت کە خۆشی دەوێم..

تکایە لێم نزیک مەبەرەوە و قسەمەکە..

وە سوپاس بۆ خوا واشی کرد بە بێ دەنگی لە پشتمەوە وەستابوو خوا ئەزانێت لە پشتمەوە خەریکی چییە..

"تەمەنە دیاریکراوەکەم ڕۆژ بە ڕۆژ کەم ئەکا"

بە دەنگێکی نزم لەبەر خۆمەوە وتم..

"چی؟"

"جۆنگکووک پێت خۆشە گەر بمرم؟"

بە بێ هەناسەیی وتم و هێشتا سەیری خوارەوەم ئەکرد..
ڕەنگە مردن کەمتر ئازاری هەبێ لەوەی کە من تێیدا ئەژیم..

"ئەوە چ پرسیارێکی گەمژانەیە؟!"

جۆنگکووک وتی و لە پشتمەوە وەستابوو..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now