3

1.8K 337 204
                                    

𝐕𝐨𝐭𝐞&𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭

᯽᯽᯽᯽᯽᯽
𖧷𖧷𖧷

᯽᯽᯽᯽᯽᯽𖧷𖧷𖧷

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


Flashback

پشتم بە دیواری ژورەکەمەوە دابوەوە، و بۆخۆم ئەگریام.. نەم ئەتوانی بڕوا بەوە بکەم کە ڕویدا.. ژیانم بە تەواوی سەراوژێربووە بە جۆرێک کە هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبووم.. باوەشم بە قاچەکانما کرد و گریام.. سەرم خستە سەر ئەژنۆکانم و فرمێسکەکانم جلەکانمی تەڕکرد...

گوێم لە دەنگی دەرگەکە بوو بەڵام من ئەمزانی کە کێیە بۆیە پشتگوێم خست.. نامەوێ قسەی لەگەڵ بکەم، بەڵام کە من وەڵامم نەدایەوە دەرگەکە کرایەوە و دایکم هاتە ژوورەوە.. و لەسەر کۆتا بەشی جێگەکەم دانیشت..

"جۆنگکووک"

بە نەرمی بانگی کردم
وەڵامم نەدایەوە..

"تۆ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ژورەکەت نەهاتویتەتە دەرەوە"
جاوەکانم سوڕاند

"بۆچی گرنگی پێ ئەدەی؟"
بە منگەوە وتم و سەیرم نەکرد..

"لەبەرئەوەی تۆ کوڕمی"

"ئۆهـ بەڕاست؟ بۆچی بیرت لەوە نەکردەوە پێش ئەوەی ژیانم وێران بکەی؟"

بە توڕەییەوە وتم

دایکم کەمێک بێدەنگ بوو.. پێش ئەوەی بتوانێ هیچ بڵێ سەیری ڕوخساریم کردوو وتم

"بەهەرحاڵ بۆچی ئەوەت کرد؟"
پرسیم.. بەباشی هەستم بە کۆبوونەوەی فرمێسک ئەکرد لە چاوەکانما..

"بۆچی؟! باوکم بەس نەبوو بۆت؟ باوکم هەموو شتێکی پێبەخشیت بەڵام.. ت..تۆ فێڵت لەو کرد"

گریانی ناو قورگم هاتە دەرەوە کاتێک بیری خێزانە تەواوەکەمانم کەوتەوە..

دایکم سەیری کردم سەرسام بوو کە کوڕە بچووکەکەی شتێکی لەو جۆرە ئەڵێت..

"ئێستا ژیانی من دەرئەنجامی کردەوەکانی تۆیە"
فرمێسکەکانم دەسبەجێ گەڕانەوە

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now